هه‌فته‌ی ڕابردوو له تورکیا هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کان ئه‌نجام درا. پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار دیسـانه‌وه له هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه توانی زۆرترین ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانی وڵاته‌که بگرێته‌وه ده‌ست، وه‌لێ نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌وان چاوه‌ڕێـیان ده‌کرد، به‌ڵکو به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پـێشوو که‌متریان به‌ده‌سـتهێنا.
له هه‌رێمی کوردان پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی ده‌ته‌په سه‌رکه‌وتنێـکی باشی به‌ده‌ستهێنا و توانی دوو ئه‌وه‌نده‌ی جاری پـێشوو ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانیـیه‌کان بگرێته‌ده‌ست.
ئه‌م ئه‌نجامانه مانای چی ده‌گه‌یه‌نن؟ وه چ کاریـگهریـیهکی له‌سه‌ر سـیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌بێت؟ کورد له پاش ئه‌و سه‌رکه‌وتنه چۆن به‌شـداری له ژیانی سـیاسی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌کات؟
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری دکتۆر ناجی کوتلای، سـیاسه‌تمه‌داری کورد له ئه‌نکه‌ره کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 48:41 خوله‌که.