Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

 
هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
حوسێن شـۆخ که‌مان و خزمه‌تی به‌ گۆرانی و میوزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی

12/04/2009

که‌م که‌س هه‌یه‌ له‌ سـاڵانی حه‌فتا و هه‌شـتاکاندا گوێـیان له‌ ده‌نگه‌ به‌سـۆز و پـڕ خرۆش و بزوێنه‌ره‌که‌ی 
حوسێن شـۆخ که‌مان

حوسێن شـۆخ که‌مان

برایانی زی‌زی نه‌گرتبێت، و به‌ باڵه‌بان و ده‌هۆڵ و سورناکانیانه‌وه‌ شـایی و هه‌ڵـپه‌ڕکێـیان نه‌کردبێت. زۆر جار له‌ بـڵندگۆی ڕادیۆ کوردیـیه‌کانی ورمێ، سـنه‌، مه‌هاباد، کرماشـان، قه‌سر شیرین و ڕادیۆی کوردی به‌غداوه‌ گوێت له‌ شـه‌ماڵ و خه‌ڵخاڵ، سوهه‌یله‌ باڵا به‌رز و ئه‌رێ به‌ بانانه‌وه‌ ده‌گرت و له‌ شـوێنی خۆتا ده‌ست به‌ چۆپـیـکردن ده‌کرد.

ماڵپه‌ڕی شـارنیوزی شـاری سه‌قز له‌ کوردسـتانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌نووسێت حوسێن شـۆخ که‌مان ناسـراو به‌ زی‌زی له‌ شـاری سه‌قز له‌دایـک بووه‌ و خاوه‌نی سێ برا و خوشـکێـک بووه‌، عه‌لی، حه‌سه‌ن، مه‌سعود و کوبرا خانم، که‌ ته‌نیا ئه‌و و کوبرا خانمی خوشـکی ماونه‌ته‌وه‌ و ئێسـتاش له‌ سه‌قز ده‌ژین.

زی‌زی له‌ سه‌قز شـاگردی قاوه‌چی ده‌بێت که‌ کاک عه‌لی برای کاری هونه‌ری ده‌کرد و دی ده‌نگی خۆشه‌ و زه‌ربیش چاک لێـده‌دات، هانی دا هه‌تا بچێته‌ کاری هونه‌ریـیه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی نه‌جه‌فی که‌ خه‌ڵـکی سـایـین قه‌ڵا بووه‌ باڵه‌بان و سـورنای لێـداوه‌ و ده‌سـتی به‌ گۆرانی گوتن کردووه‌ و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حوسه‌ینی والیدی نای ژه‌ن و مینه‌ سـووزه‌نی و ئه‌حمه‌دی سـاڵحی و عه‌لی شـۆخ که‌مان.

شـارنیوز ده‌نووسـێت به‌ هاتنی زی‌زی بۆ ناو ئه‌و کۆڕه‌، گرووپـێـکی باش دامه‌زرا که‌ به‌ برایانی زی‌زی له‌ ناو مه‌ردومدا ناوبانگیان ده‌رکرد.

زی‌زی تا ئێسـتا فره‌تر له‌ 64 گورانی بۆ ڕادیۆ کوردیـیه‌کانی کوردسـتانی ئێران تۆمار کردووه‌. زی‌زی ده‌ڵێت ناوی زی‌زی‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌ منداڵی زمانی گرتووه‌ وتوویه‌ زازا، زازی، زی‌زی، ئه‌وه‌ بوو که‌ زی‌زی‌یان بڕی به‌سه‌رمدا و له‌ دوایشـدا وه‌ک نازناوێـکی هونه‌ری لێهات بۆمان.

برایانی زی‌زی له‌ یه‌که‌مین که‌سـانێـکدان له‌ گۆرانی کوردیدا به‌ دوو ده‌نگی گۆرانی بـڵێن، وه‌ کۆمه‌ڵێـک له‌ گۆرانی ڕه‌سـه‌ن و پـڕ به‌هایان بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده‌ به‌جێـهێشـتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چێژی لێ وه‌ربگرن و سـوودی لێ بـبینن.


Download ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌
دابگره  (MP3)
Listen to This Report ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌
گوێبگره (MP3)
Download ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌
دابگره  (Real)
Listen to This Report ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌
گوێبگره  (Real)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available
پانۆراما: هه‌رێمی کوردسـتان و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شـداریکردن له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقدا  Audio Clip Available
عادل به‌رواری ده‌ڵێت ڤیتۆکه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی و میکانیزمی دابه‌شـکردنی کورسیـیه‌کان دوو بابه‌تی جیاوازن  Audio Clip Available
هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له‌ 500 که‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز گیانیان له‌ده‌سـت‌داوه‌
له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆر سایکلێک له‌ ئه‌فغانسـتان 16 که‌س ده‌کوژرێن  Audio Clip Available
پـشـکنه‌رانی IAEA جارێـکی دیکه‌ سه‌ردانی ده‌زگا ناوه‌کیـیه‌ نوێ ئاشـکراوه‌که‌ی ئێران ده‌که‌ن
ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سـنوور ده‌ڵێت ئێران 3 ڕۆژنامه‌وانی دیکه‌ی ده‌سـتگیرکردووه‌  Audio Clip Available
ئازاد چالاک ده‌ڵێت ڤیتۆی تاریق ئه‌لهاشمی خزمه‌تی کورد ده‌کات  Audio Clip Available
چه‌ند ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available