Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

 
هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
به‌ هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌راز 81 که‌س له‌ مه‌کسیک گیانیان له‌ده‌ست‌ده‌ده‌ن

26/04/2009

وه‌زیری ته‌ندروسـتی مه‌کسـیـک ده‌ڵێت به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز (swine flu) له‌وانه‌یه‌ تا ئێسـتا 81 که‌س گیانیان له‌ده‌ست‌دابێت.

Train riders in Mexico City wear masks after outbreak of swine flu, 24 Apr 2009

له‌ ترسی نه‌خۆشـی ئه‌نفلۆنزای به‌راز خه‌ڵـکی ده‌مامکیان به‌سـتووه‌، مه‌کسیکۆ سیتی پایته‌ختی مه‌کسیک، هه‌ینی 24 ی چواری 2009

دره‌نگانێـکی ڕۆژی شه‌ممه‌ خوسێ ئه‌نگیل کۆردوڤا ئه‌مه‌ی ئاشـکراکرد هاوکاتی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی مه‌کسیک ڕایگه‌یاند که‌وا به‌ مه‌به‌سـتی ڕێـگه‌گرتن له‌ ته‌شنه‌کردنی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌ بڕیار درا هه‌موو خوێـندنگه‌کانی پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری تا 6 ی مانگی پـێـنج دابخرێن.

پارێزگاری مه‌کسـیکۆ سیتی پایته‌ختیش بڕیاری دا هه‌موو کۆبوونه‌وه‌ و ئاهه‌نگه‌ گشتیـیه‌کان بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ ڕابگیرێت، ده‌سه‌ڵاتیشی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروسـتی دا که‌ که‌سـانی تووشبوو به‌ نه‌خۆشـیـیه‌که‌ له‌ خه‌ڵـکی جیا بکه‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه‌ گه‌شـتیاران بـبشـکنن.

هه‌ر به‌ مه‌به‌سته‌ ڕێـگه‌گرتن له‌ ته‌شنه‌کردنی نه‌خۆشیـیه‌که‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ ڕێوڕه‌سمی نوێژ و نزای به‌ کۆمه‌ڵ له‌ زۆربه‌ی کڵێسـاکانی مه‌کسـیـکدا سـازنه‌کران.

کاربه‌ده‌سـتانی مه‌کسیک مه‌زه‌نده‌ ده‌که‌ن زیاتر له‌ 1300 مه‌کسیکی تا ئێسـتا تووشی نه‌خۆشـیـیه‌که‌ بووبن.

له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش ژماره‌ی تووشـبووان گه‌یشته‌ 11 که‌س، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سێ که‌سی دیکه‌ نه‌خۆشـیـیه‌که‌یان گرت، یه‌ک له‌ ویلایه‌تی کالیفۆرنیا و دوو له‌ ویلایه‌تی که‌نساس.

کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی له‌ ویلایه‌تی ته‌کسـاس ده‌ڵێن ئه‌وانیش خوێـندنگه‌یه‌کیان له‌ قه‌راغ شـاری سـان ئه‌نتۆنیۆ داخسـتووه‌ پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێـکی نه‌خۆشـیـیان تیایدا به‌دی کردووه‌ که‌ گومانی لێـده‌کرێت نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بێت.

دکتۆر ئان شوچات له‌ سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵی نه‌خۆشـیـیه‌کان له‌ ئه‌مریکا هۆشـداری دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ سه‌نته‌ره‌که‌یان نه‌توانێت ڕێ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بگرێت.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ وه‌زیری ته‌ندروسـتی نیوزیلاندا ڕایگه‌یاند که‌وا 10 خوێندکاریان که‌ به‌م دوایـیانه‌دا سه‌ردانی مه‌کسـیکیان کردووه‌ پـێـده‌چێت تووشی ئه‌م ئه‌نفلۆزای به‌رازه‌ بووبن.

هێڵی ئاسـمانی به‌ریتانیاش ڕۆژی شه‌ممه‌ گوتی یه‌ک له‌ تاقمی فڕۆکه‌یه‌کی که‌ له‌ مه‌کسـیک گڕاوه‌ته‌وه‌‌ گومانی ئه‌وه‌ی لێـده‌کرێت تووشی نه‌خۆشـیـیه‌که‌ بووبێت و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌یان کردووه‌.

پاش زیادبوونی حاڵه‌ته‌کانی تووشـبوون به‌م ئه‌نفلۆنزایه‌ له‌ مه‌کسـیـک و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی WHO ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکردۆته‌وه‌ و تیایدا کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ شیانی ته‌شه‌نه‌کردنی په‌تاکه‌ ئاگادارکردۆته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا کێنت کله‌ین له‌ واشـنتنه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه‌ و هاوکارانمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی و وریا کاڵێ وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی‌ کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:24 خوله‌كه‌.


Download ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌
دابگره  (MP3)
Listen to This Report ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌
گوێبگره (MP3)
Download ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌
دابگره  (Real)
Listen to This Report ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌
گوێبگره  (Real)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن

  هه‌واڵی زیاتر
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available