Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

 
هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئاستی ئاگاهی له‌مه‌ڕ درمی ئه‌نفلۆنزای به‌راز به‌رز ده‌کاته‌وه‌

28/04/2009

ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئاسـتی هۆشـداری به‌رزکردۆته‌وه‌ بۆ ڤایرۆسی کوشـنده‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز و 
Quarantine officer monitors thermal scanner as passengers from international flight arrive at Incheon airport, S. Korea, 28 Apr 2009

کارمه‌ندێـکی ته‌ندروسـتی له‌ فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی کۆریای باشور چاودێری پله‌ی گه‌رمای له‌شی ئه‌و گه‌شـتیارانه‌ ده‌کات که‌ ده‌گه‌نه‌ وڵاته‌که‌ی، سێشه‌ممه‌ 28 ی چواری 2009

ده‌ڵێت ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ نێو مرۆڤدا زیادیکردووه‌. هاوکات ژماره‌ی مردووه‌کان به‌ هۆی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌ له‌ مه‌کسیک زیادی‌کردوه‌وه‌ که‌ نه‌خۆشـیـيه‌که‌ له‌وێوه‌ سه‌ری‌هه‌ڵـداوه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی مه‌کسـیکۆ له‌ دره‌نگانێـکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕایانگه‌یاند که‌ بڕوا ده‌کرێت تا ئێسـتا 152 که‌س به‌ هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌سـت‌دابێت له‌ کاتێـکدا 1600 که‌سی تر نه‌خۆشـیـیه‌که‌یان گرتووه‌.

زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیـیه‌کان به‌ هۆی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه‌وه‌ چه‌ند کاتژمێرێـک پاش ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی بوو که‌ ئاسـتی هۆشـداری به‌رزکرده‌وه‌.

له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش تا ئێسـتا به‌ لایه‌نی که‌م 44 دۆسـێـی پـشـتڕاست‌کراو هه‌یه‌، له‌ نێویاندا 11 له‌ کالیفۆرنیا.

California Governor Arnold Schwarzenegger speaks at press conference on swine flu situation in Beverly Hills, 27 Apr 2009

ئارنۆڵد شـوارزنیگر

فه‌رمانڕه‌وای کالیفۆرنیا ئارنۆڵد شـوارزنیگر ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ له‌ سـان دیاگۆ و ناوچه‌کانی تری نزیـک سـنووری مه‌کسـیکۆن.

کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ئیسرائیلیش ده‌ڵێن پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 26 سـاڵ که‌ تازه‌ له‌ سه‌ردانی مه‌کسیـک گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ڤایرۆسه‌که‌ی تیادا بووه‌ و بووه‌ به‌ یه‌که‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشـیـیه‌که‌ له‌ ئیسرائیلدا.

ئه‌و وڵاتانه‌ی تریش که‌ ڤارۆسه‌که‌ تیایاندا بڵاوبۆته‌وه‌ بریتین له‌ به‌ریتانیا، که‌نه‌دا، نیوزیلاندا و ئیسـپانیا، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێـکدا ئوسـترالیا و کۆریای باشور و فه‌ره‌نسـاش له‌ چه‌ند حاڵه‌تێـک ده‌کۆڵنه‌وه‌ که‌ گومانیان لێـده‌کرێت تووشی نه‌خۆشـیـيه‌که‌ بووبن.


Download ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (Real)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره  (Real)
Download ڕاپـۆرتێک له‌سه‌ر ئه‌نفلۆنزای به‌راز
دابگره  (WM)
Watch This Report ڕاپـۆرتێک له‌سه‌ر ئه‌نفلۆنزای به‌راز
ته‌ماشا بکه‌  (WM)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
سه‌رۆک ئۆباما له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سـتراتیژیـیه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دکتۆر که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک مادده‌ی 140 هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌  Audio Clip Available
سامی شـۆڕش ده‌ڵێت به‌ دوری نازانم هاشمی جارێـکی دیکه‌ یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڤیتۆ بکاته‌وه‌  Audio Clip Available
عارف نادری ده‌ڵێت ئۆباما ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌ ئێران داوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ ئۆپـۆزیسـیۆن نه‌داوه‌  Audio Clip Available
سالار مه‌حمود باس له‌ کۆنگره‌که‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا ده‌کات  Audio Clip Available
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available