Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

 
هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵـێن ده‌دات ڕێوشـوێنی توند بگیرێته‌ به‌ر بۆ نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز

29/04/2009

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رچی له‌ توانایدا بێت ده‌یکات بۆ کۆنتڕۆڵـکردنی 
President Obama talks on the phone in the White House, 28 Apr 2009 (White House photo)

سه‌رۆک باراک ئۆباما

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی بۆ جاری یه‌که‌م که‌سێـک به‌م نه‌خۆشـیـیه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا گیانی له‌ده‌سـت‌ده‌دات.

سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ کۆشـکی سـپی گوتی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا باشـترین ڕێوشـوێن ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری ڕه‌وشه‌که‌ ده‌کات. داواشی له‌ کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی کرد وریا بن له‌ هه‌ر حاڵه‌تێـک که‌ گومانی لێـبکرێت ئه‌و نه‌خۆشـیه‌یه‌ و گوتیشی ئه‌و خوێندنگایانه‌ی گومان ده‌کرێت نه‌خۆشـیـیه‌که‌ تیایدا بڵاوبۆته‌وه‌ پـێویسـته‌ بیر له‌ داخسـتنیان بکرێت ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که‌ به‌ره‌و خراپـتر ڕۆیشت.

دکتۆر ڕیچارد بێسه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشـیـيه‌کان له‌ ئه‌مریکا به‌ وه‌کاله‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆ که‌ناڵی CNN ی پـشـتڕاست‌کرد که‌وا منداڵێـکی سـاوای 23 مانگ له‌ ویلایه‌تی ته‌کسـاسی هاوسـنووری مه‌کسیک گیانی له‌ده‌سـتداوه‌. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م حاڵه‌تی مردنه‌ به‌ نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌کسیک.

بڕوا ده‌کرێت تا ئێسـتا 159 که‌س له‌ مه‌کسـیـک به‌م نه‌خۆشـیـیه‌ گیانایان له‌ده‌ست‌دابێت.


Download ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (MP3)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره (MP3)
Download ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (Real)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره  (Real)
Download لـێدوانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما
دابگره  (WM)
Watch This Report لـێدوانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما
ته‌ماشا بکه‌  (WM)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available