حکومه‌تی فیدراڵی مه‌کسیکی ئه‌و چالاکیـیانه‌ی که بنه‌ڕه‌تی نین بۆ چه‌ندان ڕۆژ ڕاده‌گرێت و هه‌روه‌هاش  |
| دوو پـۆلیس له مه‌کسـیکۆ ستی پایته‌ختی مه‌کسـیک له تاو ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌مامکیان به‌سـتووه، دووشه‌ممه 27 ی چواری 2009 |
داواش له چه‌ند به‌شـێـکی ئابووری ده‌کات هه‌مان هه‌نگاو بنێن، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕێـگرتن له ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌نفلۆنزای به‌راز.
هاوکات ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئاسـتی هۆشـیاری درمی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی به‌رزکرده‌وه و ده‌ڵێت ناتوانرێت پـێشـبینی ڤایرۆسه‌که بکرێت و ده‌توانێت به خێرایی به سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوبـبێته‌وه.
ڕێـکخراوی ناوبراو ئاسـتی هۆشـیاری گه‌یانده پـله‌ی 5 ، ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه بوونی درمه‌که به درمێـکی گشتگیر نزیکه ڕووبدات. پله‌ی 5 پله‌یه‌که خوار جاڕنامه‌ی درمی جیهانگیریـیه.
وه‌زیری ته‌ندروسـتی مه‌کسـیکی خۆزێ کۆردۆڤا دوێنێ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه فه‌رمانگه و خزمه‌تگوزاریـیه حکومیـیه بنچینه‌یی‌یه‌کان نابن و بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ له کار ده‌وه‌سـتن. هه‌روه‌ها داواشی له‌و به‌شـانه‌ی ئابووری و کارداری کرد ئه‌وانه‌ی زۆر سه‌ره‌کی نین کارکردنیان ڕابگرن.
هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه دا که به‌شه‌کانی خزمه‌ت‌گوزاریـیه‌کانی په‌یوه‌ست به خۆراک و ته‌ندروسـتی و گواسـتنه‌وه درێژه به کاره‌کانیان ده‌ده‌ن.