کاربه‌ده‌سـتان له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هه‌نگاوی به په‌له ده‌نێن بۆ ڕێـگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی  |
| دوو گه‌شـتیار که له مه‌کسـیه‌که‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌مامکیان به‌سـووه، پـێـنجشه‌ممه 30 ی چواری 2009 |
ئه‌نفلۆنزای به‌راز، ئه‌وه‌ی ئێسـتا له‌سه‌ر لێواری ئه‌وه‌دایه به ته‌واوی بڵاوبێته‌وه.
له‌وه‌تای ئه‌م ڤایرۆسه نوێـیه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه سه‌ری‌هه‌ڵـداوه به هه‌زاران که‌س تووشی بوون و تا دێت ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌سـت‌ده‌ده‌ن به خێرایی زیاد ده‌کات.
ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئاستی هۆشـیاری له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌نفلۆنزایه که به ئه‌نفلۆنزای به‌رازی جۆری (H1N1) ناوسراوه بۆ پله‌ی 5 به‌رزکردۆته‌وه، واته یه‌ک پله خوار به‌رزترین ئاسـتی هۆشـیاریـیه‌وه.
سه‌رۆکی مه‌کسیک داوای له خه‌ڵـکی کردووه له ماڵه‌کانیان بـمێنـنه‌وه و خۆیان له نه‌خۆشـیـیه‌که بـپارێزن.
له ئه‌مریکاش ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن له نه‌خۆشـیـیه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا ئێسـتا 109 که‌س له 11 ویلایه‌ت تووشی نه‌خۆشـیـیه‌که بوون.