| 
|
| پـۆلیسـێـکی ئیسرائیلی له شـاری سێدیرۆت پاشـماوه‌ی ڕۆکێتێـکی فهڵسـتینیـیهکانی ههڵـگرتۆتهوه، (ئه‌رشیفی وێنه) |
ڕێـکخراوی سه‌ره‌کی مافه‌کانی مرۆڤ ئیسرائیل و کۆمه‌ڵی چه‌کداری حه‌ماسی تۆمه‌تبار کردووه به ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانی جه‌نگ له میانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وپـێش کردیـیه سه‌ر غه‌ززه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێـکخراوی ئه‌منستی ئنته‌رناشـناڵ له ڕاپـۆرتێـکدا گوتی هێزه‌کانی ئیسرائیل خه‌ڵـکانی سـڤیلیان کردۆته ئامانج و وه‌ک قهڵاغان به‌کاریان هێناون له ڕێی ناچارکردنیان به مانه‌وه‌یان له ماڵه‌کانیاندا له‌و کاته‌ی وه‌ک سهنگهرێـکی سه‌ربازی خۆیان لێ دامه‌زراندبوو.
هه‌روه‌ها ڕێـکخراوه‌که هێرشه ڕۆکێتیـیهکانی حه‌ماسی بۆ سه‌ر ئیسرائیلیشی به تاوانێـکی جه‌نگ ناوزه‌دکردووه، به‌ڵام گوتیشی هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه ئه‌و قسـانه‌ی ئیسرائیل بسه‌لمێنێت که ده‌ڵێن حه‌ماس خه‌ڵـکی سڤیلی وه‌ک قهڵاغان به‌کارهێناوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئیسرائیل وه‌باڵی پـێوه بوونی خه‌ڵکێـکی زۆر سڤیل له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌خاته ئه‌سـتۆی حه‌ماس، ده‌ڵێت چه‌کداره‌کانیان قوتابخانه و مزگه‌وت و شـوێنه مهدهنیـیهکانیان بۆ شه‌ڕه‌که‌یان به‌کارهێناوه.