Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

 
هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
جۆ بایدن به‌نیازه‌ ڕابه‌رانی عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌کانیان هان بدات

03/07/2009

 جێـگری سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جۆ بایدن گه‌یشـته‌ به‌غدا و پـێشـبینی ده‌کرێت له‌وێ هانی 
US Vice President Joe Biden (File)

جۆ بایدن

ڕابه‌رانی عێراق بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـک بۆ ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان سه‌باره‌ت به‌ داهاته‌کانی نه‌وت و هاوبه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ به‌ڕێز بایدن گه‌یشـته‌ به‌غدا و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی و سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی کۆبوونه‌وه‌ سـازبدات.

پـێشـبینی ده‌کرێت جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا جه‌خت بکاته‌وه‌ سه‌ر گرنگی گه‌یشتن به‌ سه‌قامگیرێتی سـیاسی له‌ عێراقدا به‌ر له‌ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2011 .

سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سـوپای ئه‌مریکا له‌ شـاره‌کانی عێراق کشـانه‌وه‌. هه‌نووکه‌ نزیکه‌ی 130 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ عێراق ماونه‌ته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێـکردنی ئه‌رکی سه‌ربازی له‌ ده‌ره‌وه‌ی شـاره‌کانی عێراق، هه‌روه‌ها بۆ دابینکردنی پـشـتیوانی بۆ هێزه‌کانی عێراق له‌ ناو شـاره‌کاندا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووش سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما به‌ڕێز بایدنی ده‌سـتنیشـانکردبوو بۆ سه‌رپه‌رشـتی ڕێبازی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به‌ عێراق هه‌روه‌ها هانی ڕابه‌رانی عێراقی داوه‌ که‌ هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی جیاوازیـیه‌کانی نێوانیان.


Download ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (MP3)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره (MP3)
Download ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (Real)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره  (Real)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
دوو بۆمب له‌ شـاری که‌ربه‌لای باشوری عێراق ده‌ته‌قێته‌وه‌  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دکتۆر که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک مادده‌ی 140 هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌  Audio Clip Available
سامی شـۆڕش ده‌ڵێت به‌ دوری نازانم هاشمی جارێـکی دیکه‌ یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڤیتۆ بکاته‌وه‌  Audio Clip Available
عارف نادری ده‌ڵێت ئۆباما ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌ ئێران داوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ ئۆپـۆزیسـیۆن نه‌داوه‌  Audio Clip Available
سالار مه‌حمود باس له‌ کۆنگره‌که‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا ده‌کات  Audio Clip Available
سه‌رۆک ئۆباما له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سـتراتیژیـیه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت  Audio Clip Available
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available