 |
| که‌سوکاری مایکڵ جاکسن دڵنه‌وایی پاریسی کچی ده‌ده‌نه‌وه، سێشه‌ممه 8 ی حه‌وتی 2009 |
جه‌ماوه‌ری خولیای میوزیـک له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ماڵئاوایییان له مایکڵ جاکسـن کرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه خزم و دۆسـتانی جاکسن له شـاری لۆس ئه‌نجلسی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا کۆبوونه‌وه و له پـرسه‌یه‌کی تایبه‌ت و گشـتیدا دوا ڕێزی خۆیان بۆ ئه‌م ئهسـتێرهیهی میوزیـکی پاپه ده‌ربڕی.
ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ند و که‌سوکاری یاده‌وه‌ریـیه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵیدا بۆ ئاماده‌بووان گێڕایه‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانیبێژێـکیش ژماره‌یه‌ک له گۆرانیـیهکانیان گوته‌وه.
هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:55 خوله‌كه.