Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

 
هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
گرووپی 8 کۆتایی به‌ کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌ ئیتالیا ده‌هێنن

10/07/2009

ئه‌مڕۆ ڕابه‌رانی هه‌شت وڵاته‌ پـیشه‌سـازیـیه‌که‌ی جیهان کۆتایی‌یان به‌ کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی سێ ڕۆژیـیان 
U.S. President Barack Obama (L) talks with Indian Prime Minister Manmohan Singh (R) prior to a meeting of the G8 and participating African countries in L'Aquila, in central Italy, 10 Jul 2009

سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری هیندسـتان مانموهان سینگ له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی گرووپی 8 له‌ ئیتالیا ده‌دوێت، هه‌ینی 10 ی حه‌وتی 2009

له‌ شـاری لێئه‌کیلای ئیتالیا هێنا و تیایدا ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر پـێشـکه‌شـکردنی بڕی 20 ملیار دۆلار وه‌کو یارمه‌تی بۆ وڵاتانی هه‌ژاری جیهان.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڵێنی 3.5 ملیاری دۆلاری داوه‌ بۆ یارمه‌تی وڵاتانی هه‌ژاری جیهان له‌ پـێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی برسـێتی و پـێشـخسـتنی که‌رتی کشـتوکاڵیان.

ئه‌م بڕیاره‌ دوای وتووێـژی ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی وڵاتانی ئه‌فریکادا هاتۆته‌ کایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.

له‌ کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما گوتی ڕابه‌رانی هه‌شت وڵاته‌ پـیشه‌سـازیـیه‌که‌ی جیهان مشـتومڕیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌کـکه‌وتووی ئابووری و کێشه‌ی گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وای زه‌مین کردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌ ڕێـکه‌وتنه‌کان دا له‌سه‌ر پـێویسـتی دانانی ڕێوشـوێن بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی.

به‌ڕێز ئۆباما گوتی ڕابه‌ران نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی دوای هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران و هه‌روه‌ها مه‌ترسی به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌یان.


Download ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (Real)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره  (Real)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
دوو بۆمب له‌ شـاری که‌ربه‌لای باشوری عێراق ده‌ته‌قێته‌وه‌  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
جه‌بار یاوه‌ر لێـدوانه‌که‌ی ده‌مڕاستی حکومه‌تی عێراق ڕه‌تده‌کاته‌وه‌  Audio Clip Available
دکتۆر که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک مادده‌ی 140 هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌  Audio Clip Available
سامی شـۆڕش ده‌ڵێت به‌ دوری نازانم هاشمی جارێـکی دیکه‌ یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڤیتۆ بکاته‌وه‌  Audio Clip Available
عارف نادری ده‌ڵێت ئۆباما ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌ ئێران داوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ ئۆپـۆزیسـیۆن نه‌داوه‌  Audio Clip Available
سالار مه‌حمود باس له‌ کۆنگره‌که‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا ده‌کات  Audio Clip Available
سه‌رۆک ئۆباما له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سـتراتیژیـیه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت  Audio Clip Available
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available