له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له باشوری ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازیان کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌شڵێن سه‌ربازێـکی ناتۆ که له مانگی ڕابردوودا برینداربووبوو ڕۆژی هه‌ینی گیانی له‌ده‌سـتداوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن شه‌وی شه‌ممه هێزه‌کانی هاوپه‌یمان و پـۆلیس له میانه‌ی چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێـکدا له ناوچه‌ی ئورزگانی باشوری وڵات 12 چه‌کداری گومانباریان کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه پاش چه‌ند کاتژمێرێـک کراون له کوژرانی نزیکه‌ی 19 چه‌کدار له شه‌ڕ و پـێـکداداندا له ناوچه‌که‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه، له ناوچه‌ی چه‌رخ له پارێزگای لوگار 4 له هێزه‌کانی پـۆلیس به بۆمبێـکی لاڕێ کوژراون. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی هێلمه‌ندی باشوری وڵاتیش 2 پـۆلیسی ئه‌فغانی به بۆمبی لاڕێ کوژراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م شه‌ڕانه له کاتێـکدا ڕوویان داوه که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا به‌رده‌وامن له‌و هه‌ڵـمه‌ته‌یاندا که له ناوچه‌ی هێلمه‌ند ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به مه‌به‌سـتی ڕیشه‌کێش‌کردنی تاڵیبان له‌وێ.