Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

 
هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
ژماره‌یه‌ک توێژه‌ر ده‌ڵێن کوتانێـکی کاریگه‌ریان بۆ نه‌خۆشی ئه‌یدز پـێـکهێناوه‌


24/09/2009

US Ambassador to Thailand Eric John (L) with Thailand Minister of Public Health Witthaya Kaewparrdai after press conference in Bangkok, 24 Sep 2009

باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له‌ تایله‌ند ئێرێـک جۆن (چه‌پ) له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروسـتی تایله‌ند له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ بانکۆک، پـێـنجشه‌ممه‌ 24 ی نۆی 2009

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ک توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکایی و تایله‌ندی ڕایانگه‌یاند که‌وا بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ کوتانێـک بۆ نه‌خۆشی ئه‌یدز که‌ له‌ قۆناغی تاقیکردنه‌وه‌دایه‌ ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌.

توێژه‌ره‌کان ده‌ڵێن ئه‌م کوتانه‌ له‌ تێـکه‌ڵه‌ی دوو جۆره‌ کوتانی دیکه‌ پـێـکهاتووه‌ و له‌ ماوه‌ی شه‌ش سـاڵدا به‌سه‌ر زیاتر له‌ 1600 پـیاو و ژنی خۆبه‌خشی تایله‌ندیدا تاقیان‌کردۆته‌وه‌ و بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ به‌ ڕێژه‌ی زیاتر له‌ سه‌دا 30  تووشبوون به‌ نه‌خۆشـیـیه‌که‌ که‌م‌ده‌کاته‌وه‌.

وه‌زیری ته‌ندروسـتی تایله‌ند Withaya Kaewparadai ده‌ڵێت ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ په‌ره‌پـێدانی کوتان له‌ دژی نه‌خۆشی ئه‌یدز. ده‌شڵێت ئه‌مه‌ بۆ جاری یه‌که‌مه‌ له‌سه‌ر ئاسـتی جیهاندا کوتانێـک دروسـت بکرێت که‌ بتوانێت ڕێـگه‌ له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ئه‌یدز بگرێت.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا خۆی ئه‌م پـرۆژه‌یه‌ی له‌ ئه‌سـتۆ گرتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ بانکۆکی پایته‌ختی تایله‌ند ڕه‌ن کۆربن ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوکارمان شــایان پاشـا به‌ کوردی ئاماده‌ی کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه‌.


Download ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌
دابگره  (MP3)
Listen to This Report ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌
گوێبگره (MP3)
Download ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌
دابگره  (Real)
Listen to This Report ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌
گوێبگره  (Real)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available