Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

 
هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
باراک ئۆباما خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی ده‌باته‌وه‌

09/10/2009

باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشـتی سـاڵی 2009 ی به‌ده‌سـتهێناوه‌.

US President Barack Obama

سه‌رۆک باراک ئۆباما

کۆمسـیۆنی خه‌ڵاتی نۆبڵی نه‌رویژی له‌ شـاری ئۆسـلۆ به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی ئێجگار زۆری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌پـیناو به‌هێزکردنی دیپـلۆماسـی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها هاوکاریکردنی له‌ نێوان خه‌ڵـکاندا هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشـتی پـێشـکه‌ش به‌ باراک ئۆباما کرد.

کۆمسـیۆنی ناوبراو گوتی ئه‌و بایه‌خێـکی تایبه‌تی داوه‌ته‌ ڕوانگه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها کارکردنی له‌پـێناو جیهانێـکی بێ چه‌کی ناوه‌کی.

له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یاندنی خه‌ڵاته‌که‌دا کۆمسـیۆنی خه‌ڵات‌ده‌ری نۆبڵ گوتی له‌ سایه‌ی ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆک باراک ئۆبامادا وتووێـژ و دانوستاندنی لا په‌سه‌نده‌ وه‌ک ئامرازه‌کانی چاره‌سه‌رکردن ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ره‌ سه‌خترین شه‌ڕ و ناکۆکیـیه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان.

هه‌روه‌ها کۆمسـیۆنه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رنجی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشـاوه‌ و هیوای ئاینده‌یه‌کی چاکتری داوه‌ته‌ هاوڵاتیـیانی.

کۆمسـیۆنه‌که‌ ئه‌وه‌شی گوت به‌هۆی ده‌سـتپـێـشخه‌ری به‌ڕێز ئۆباماوه‌، ئه‌مه‌ریکا ئێسـتاکه‌ ڕۆڵێـکی زیاتر بنیادنه‌ر ده‌بینێت له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی ئاسـته‌نگه‌ سه‌خته‌کانی گۆڕانی که‌ش و هه‌وا ئه‌وه‌ی جیهان ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ پـێشـکه‌شـکردنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشـتی به‌ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌و ده‌مه‌دایه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رگه‌رمی جه‌نگه‌کانی عێراق و ئه‌فغانسـتانه‌. خه‌ڵاته‌که‌ که‌ به‌هاکه‌ی نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن دۆلاره‌ له‌ 10 ی مانگی دوازده‌دا ده‌درێته‌ باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا.


Download ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
دابگره  (Real)
Listen to This Report ده‌قی هه‌واڵه‌که‌
گوێبگره  (Real)
Download ڕاگه‌یاندنی کۆمسـیۆنی خه‌ڵاتی نۆبڵ
دابگره  (WM)
Watch This Report ڕاگه‌یاندنی کۆمسـیۆنی خه‌ڵاتی نۆبڵ
ته‌ماشا بکه‌  (WM)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
به‌پـێی ئه‌نجامه‌ به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی عێراق لیسته‌که‌ی مالیکی هه‌ر له‌ پـێشـه‌وه‌یه‌  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
شۆخان مه‌حمود باس له‌ ڕۆژی ژنان و ئاستی بڕوابوون به‌ مافی ژنان له‌ کوردسـتان ده‌کات  Audio Clip Available
خالید شوانی ده‌ڵێت کاری سه‌ره‌کیمان گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوکه‌  Audio Clip Available
ڕێبوار که‌ریم ده‌ڵێت هیچ لیسـتێـک به‌ بێ کورد ناتوانێت حکومه‌ت له‌ عێراقدا پـێـکبهێنێت  Audio Clip Available
مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ژنانی کورد  Audio Clip Available
حه‌سه‌ن یاسین باس له‌ گرنگی یه‌ک ده‌نگی کورد له‌ به‌غدا ده‌کات  Audio Clip Available
موراد جوان ده‌ڵێت کاتی ئه‌وه‌ هاتوو تورکیا دان به‌ جینۆسایدکردنی ئه‌رمه‌نیـیه‌کاندا بنێت  Audio Clip Available
ئاسۆ سـاڵح باس له‌ ڕاپـۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران ده‌کات  Audio Clip Available
ڕاپـۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ تورکیا  Audio Clip Available
هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی عێراق و لـێکدانه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌کانی  Audio Clip Available
پانۆراما: هاوپه‌یمانێتیه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنی عێراق  Audio Clip Available
ڕاپـۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ سوریا  Audio Clip Available
عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی عێراق ده‌دوێت  Audio Clip Available
سه‌ردار محه‌مه‌د ده‌ڵێت به‌هێزی کورد له‌ به‌غدا به‌ پله‌ی یه‌که‌م په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕه‌وشی ناو ماڵی خۆی  Audio Clip Available
چین له‌سه‌ر ڕاپـۆرته‌که‌ی مافی مرۆڤ ڕه‌خنه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌گرێت  Audio Clip Available
له‌ ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له‌ شـاری لاهوری پاکسـتان 39 که‌س ده‌کوژرێن  Audio Clip Available
ئه‌نجامه‌ به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی عێراق نیشـانی ده‌ده‌ن لیستی مالیکی له‌ پـێشه‌وه‌یه‌  Audio Clip Available
فه‌هیم عه‌بدوڵا باسی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌کات.  Audio Clip Available
عارف نادری باس له‌ ڕه‌وشی زیندانیانی کورد له‌ ئێران ده‌کات  Audio Clip Available
جۆ بایدن ده‌ڵێت نابێت وتووێژه‌کانی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوابخرێن
دکتۆر هاشم ئه‌حمه‌د زاده‌ ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بۆ ئه‌فغانسـتان ده‌دوێت  Audio Clip Available
سیروان زه‌هاوی پـێشبینی ده‌کات لیستی ئه‌لعێراقیه‌ له‌ په‌رله‌مانی داهاتوودا کێشه‌ی زۆر بنێته‌وه‌  Audio Clip Available
مه‌سـعود بارزانی ده‌ڵێت جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ده‌بێت کاری سه‌ره‌کی حکومه‌تی داهاتووی عێراق بێت  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌دی ئه‌سـکه‌نده‌ری ده‌ڵێت ئێران له‌ زیادبوونی ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌ترسێت  Audio Clip Available
دکتۆر له‌تیف مسـته‌فا باس له‌ گرنگی قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی عێراق ده‌کات  Audio Clip Available