Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

 
هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی هۆشـداری‌ده‌ده‌ن له‌ به‌رامبه‌ر مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز

17/10/2009

The H1N1 intranasal vaccine, Boston, 09 Oct 2009

کوتانی دژی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی جۆری H1N1

ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی
WHO ده‌زگا ته‌ندروسـتیـیه‌کان و هه‌روه‌ها پـزیشـکه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان ئاگادارکردۆته‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز H1N1 .

ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م ڕێـکخراوه‌ ته‌ندروسـتیـیه‌ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گوتی ڕه‌نگه‌ ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بـبێته‌ مایه‌ی هه‌وکردنێـکی مه‌ترسیداری سیـیه‌کان له‌ نێو منداڵان و هه‌رزه‌کاراندا.

کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی داوایان له‌ پـزیشـکه‌کان کردووه‌ ده‌رمانی دژه‌ ڤایرۆس antiviral drugs به‌ خێرایی به‌و که‌سـانه‌ بدرێت که‌ گومانیان لێ‌ده‌کرێت تووشی نه‌خۆشـیـیه‌که‌ بووبن.

ئه‌م هۆشـداریـیه‌ له‌و ده‌مه‌دا دێت که‌ کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و بڕه‌ کوتانه‌ی دژی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌ که‌ چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا له‌ کاتی خۆیدا بگاته‌ بنکه‌کانی ته‌ندروسـتی دواده‌که‌وێت.

ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵکردن و نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ ئه‌مه‌ریکا CDC ده‌ڵێت له‌بری ئه‌و 40 ملیۆن کوتانه‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا تا کۆتایی مانگی ده‌ له‌به‌ر ده‌سـتدابێت، ته‌نها 28 تا 30 ملیۆن ئاماده‌ده‌بێت.

هه‌روه‌ها CDC ده‌ڵێت هه‌نووکه‌ ئه‌نفلۆنزا به‌ شـێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌ 41 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریکادا بڵاوبۆته‌وه‌ که‌ هه‌رگیز پـێشـتر له‌م وه‌رزه‌ی سـاڵدا وا نه‌بووه‌.

ڕێـکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت تا ئێسـتا زیاتر له‌ 4700 که‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌م نه‌خۆشـیـیه‌ گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌.


E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available