Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

 
هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
پـشـکنه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ئێرانن بۆ سه‌ردانی ده‌زگایه‌کی ناوه‌کی

25/10/2009

IAEA inspectors check in at Vienna's International Airport on their way to Iran, 24 Oct 2009

پشـکنه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ڤیه‌نـناوه‌ به‌ره‌و ئێران ده‌چن، شه‌ممه‌ 24 ی ده‌ی 2009

ژماره‌یه‌ک له‌ پـشـکنه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ سه‌ردانێـکی سێ ڕۆژی له‌ ئێرانن به‌ مه‌به‌سـتی پـشـکنینی شوێنێـکی ناوه‌کی ئێران که‌ له‌م دوایـیانه‌دا ئاشـکرا بوو و تیایدا یۆرانیۆم ده‌پـیتێنرێت.

تێمه‌که‌ که‌ له‌ 4 که‌سی سه‌ر به‌ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم پـێـکهاتووه‌، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ گه‌یشـتنه‌ ئێران. ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی نیمچه‌ فه‌رمی ئێران (مێهر) بڵاویکرده‌وه‌ که‌وا تیمه‌که‌ هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ ناو ئه‌و شوێنه‌ ناوه‌کیـیه‌دا گه‌ڕاون که‌ ده‌که‌وێته‌ نزیـک قوم، به‌ڵام تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ئاژانسی IAEA ئه‌مه‌ی پشـتڕاست نه‌کردۆته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌پـێـکردنه‌ ئێران له‌ مانگی نۆدا دانی‌نا به‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌ی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم بنیادناوه‌. به‌رپـرسی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ده‌ڵێت ئێران ڕێـگه‌ به‌ پشـکنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌دات سه‌ردانی ئه‌م ده‌زگایه‌ بکه‌ن تا نیازپاکی خۆی بسه‌لمێنێت و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئاشتی‌خوازانه‌ی چالاکیـیه‌ ناوه‌کیـیه‌کانی خۆی دڵنیا بکاته‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هێشـتا ئێران تاووتوێی پـێشـنیاره‌که‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌کات که‌ ڕێـگه‌ به‌ ڕووسیا ده‌دات یۆرانیۆم بۆ ئێران بـپیتێنێت بۆ دابینکردنی سـووته‌مه‌نی بۆ ڕیاکتۆرێـکی توێژینه‌وه‌.

ئه‌م پـێشـنیاره‌ که‌ ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسـا قایل بوون پـێی بۆ ئه‌وه‌ دانراوه‌ ڕێ له‌ ئێران بگیرێت یۆرانیۆم بۆ ئه‌و ئاسـته‌ بپـیتێنێت که‌ بتوانێت بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌کاربهێنێت.

گه‌وره‌ به‌رپـرسی دانووسـتاندنه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران عه‌لی ئه‌زغه‌ر سوڵتانیـیه‌ ده‌ڵێت ئێران له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌ڵامی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـنیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ و سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلا سارکۆزی کرد. کۆشـکی سپـی ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌رسێ ڕێبه‌ر پـشـتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ ئه‌و پـێشـنیاره‌ ده‌ربڕیوه‌ و هه‌روه‌ها باسیان له‌ گرنگی ئه‌وه‌ کردووه‌ که‌ هه‌موو لایه‌ک ئه‌م پـلانه‌ قبوڵ بکه‌ن.


E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
له‌ ئاکامی دوو هێرش له‌ به‌غدا 3 که‌س ده‌کوژرێن  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
سه‌رۆک ئۆباما گه‌شـته‌که‌ی بۆ ئه‌نده‌نوسیا و ئوسترالیا دواده‌خات
به‌پـێی دواهه‌مین ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی عێراق لیسته‌که‌ی مالیکی له‌ پـێشـه‌وه‌یه
شیروان شه‌میرانی ده‌ڵێت له‌ عێراقدا ناکرێت حکومه‌ت به‌بێ کورد پـێـکبهێنرێت  Audio Clip Available
به‌هرۆز شوجاعی ده‌ڵێت ئێران نایه‌وێت کێشه‌ی ناوه‌کی به یه‌کجاری چاره‌سه‌ر بکرێت  Audio Clip Available
به‌ڕێوه‌به‌ری CIA ده‌ڵێت هێرشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ پاکسـتان تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ی لاواز کردووه‌  Audio Clip Available
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رکردنی 100 هه‌زار ئه‌رمه‌نی ده‌کات  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌که‌ نیشـانی دا هێشـتا تایفه‌گه‌رایی له‌ عێراقدا ماوه‌  Audio Clip Available
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی ده‌ڵێت بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز هیچ کارنامه‌یه‌کی بۆ گۆڕان له‌ ئێراندا نیـیه‌  Audio Clip Available
ملیشـیاکانی‌ غه‌ززه‌ موشه‌کێـک ده‌گرنه‌ ئیسرائیل و کرێکارێـکی تایلاندی ده‌کوژرێت  Audio Clip Available
سامی ئه‌تروشی: کورد ده‌بێت یه‌ک ڕیزی خۆی بپارێزێت بو ئه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی به‌ ده‌ست بهێنێت  Audio Clip Available
پشتیوان ئه‌حمه‌د: کورد ناکرێت له‌ که‌رکوک و خانه‌قین و ئه‌و شوینانه‌ی تر به‌ فه‌ره‌ لیستی بچینه‌ ده‌نگدانه‌وه‌  Audio Clip Available
لیستی ئه‌یاد عه‌لـلاوی پـێشـی لیستی نوری ئه‌لمالیکی ده‌داته‌وه‌  Audio Clip Available
دکتۆر شوان عوسمان پـێشـنیار ده‌کات مه‌راسیمی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاسـتی جیهانی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سـازبکرێت  Audio Clip Available
بڕیاره‌ کارگه‌یه‌کی ستیل له‌ نزیک شـاری سلێمانی دابمه‌رێت  Audio Clip Available
ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س ده‌ڵێت ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئارامی ناوچه‌که‌  Audio Clip Available
پـۆلیسی ئیسرائیلی و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم به‌یه‌کدا ده‌ده‌ن  Audio Clip Available
مه‌راسیمی تایبه‌ت له‌ سـاڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ سـازده‌کرێت  Audio Clip Available
دکتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کورد له‌ که‌رکوک به‌ یه‌ک لیست به‌شـداری بکردایه‌ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌سـت‌ده‌هێنا  Audio Clip Available
ئازاد چالاک ده‌ڵێت پـێویسته‌ لیسته‌ کوردیـیه‌کان هه‌ر له‌ کوردسـتانه‌وه‌ ڕێـک‌بکه‌ون  Audio Clip Available
به‌پـێی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمیـیه‌کان له‌ که‌رکوک ئه‌لعێراقیه‌ له‌ پـێش هاوپه‌یمانی کوردسـتانه‌  Audio Clip Available
دکتۆر فه‌رهاد ئیبراهیم باس له‌ ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا ده‌کات  Audio Clip Available
سه‌ردار عه‌بدولکه‌ریم ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 60 تا 70 له‌ سه‌دی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێن  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ریکا داوا له‌ ئیسرائیل ده‌کات نه‌خشه‌ی بنیادنانی نیشته‌جێـیه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌  Audio Clip Available
له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ فه‌لـلوجه‌ 7 که‌س ده‌کوژرێن  Audio Clip Available
ده‌نگدانه‌که‌ی عێراق  Audio Clip Available
میرۆ عه‌لیار ده‌ڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ هه‌ڵوێستی چین و ڕووسیا به‌رامبه‌ر به‌ ئێران نائومێد بوون  Audio Clip Available
شیروان شه‌میرانی ده‌ڵێت عه‌لـلاوی شـانسی له‌ مالیکی زیاتره‌ بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق  Audio Clip Available
دکتۆر ئاراس عه‌بدولکه‌ریم ده‌ڵێت پـێویسته‌ حکومه‌تی داهاتووی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق کاربکات  Audio Clip Available
عالیه‌ ڕه‌شید ده‌ڵێت له‌ که‌رکوک مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌کیـیه‌کان بوونه‌ته‌ قوربانی ململانێ حزبـیـیه‌کان  Audio Clip Available