 |
| نزیکه‌ی هه‌زار پـولی دۆمینه‌ی قه‌باره گه‌وره به دوای یه‌کدا له شوێنی دیواری به‌رلین ڕێزکراون و بڕیاره له میانه‌ی ڤیسـتڤاڵه‌که‌دا بیانخه‌ن، دووشه‌ممه 9 ی یازده‌ی 2009 |
له 20 هه‌مین سـاڵیادی ڕووخاندنی دیواری به‌رلین خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیا به نوێژ و نزا و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی سـاته‌کانی خۆشی ئازادی یادی ئه‌و بۆنه‌یه ده‌که‌نه‌وه.
ڕاوێـژکاری ئه‌ڵمانیا خانم ئه‌نگێلا مێرکڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک هۆرست کۆهله‌ر و ڕێبه‌رانی دیکه ڕۆژه‌که‌یان به نوێژ و نزا له کڵێسـای جێثسه‌مێن ده‌سـتپـێـکرد. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن له نێو ئه‌و به‌رپـرسـه باڵایانه‌دا بوو که له‌و ڕێوڕه‌سـمه‌دا ئاماده‌بوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و کڵێسـایه خاڵی کۆبوونه‌وه و ده‌سـتپـێـکردنی خۆپـیشـاندان و ڕێـپـێوانی ئۆپـۆزیسـیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌رلین بوو له سـاڵی 1989 دا.
 |
| پاشـماوه‌ی دیواری به‌رلین که بۆ یادگاری ماوه‌ته‌وه |
سه‌د هه‌زار که‌س گه‌یشـتوونه‌ته به‌رلین بۆ به‌شـداریکردن له ئاهه‌نگه‌کاندا که وه‌ک کاربه‌ده‌سـتانی به‌رلین پـێی ده‌ڵێن " ڤیسـتیڤاڵی ئازادی."
له ئاهه‌نگه‌کاندا کۆنسێرتی میوزیکی ڕاک و یاری ئاگرین ده‌کرێت. هێڵێـکی درێژیش له پـۆسته‌ر به شـێوازی پـولی دۆمینه‌ی قه‌باره گه‌وره به دوای یه‌کدا له شوێنی دیواری به‌رلیندا ڕێزکراون.
هه‌روه‌ها شه‌وه‌که‌ی ڕێوڕه‌سمی نوێژ و نزا و مۆم داگیرسـاندن بۆ ئه‌و 136 که‌سه به‌ڕێوه‌ده‌چتێت که له هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و دیواره‌دا له نێوان سـاڵه‌کانی 1961 بۆ 1989 دا کوژران.
ڕووخاندنی ئه‌و دیواره ڕێی له به‌رده‌م یه‌کبوونه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا خۆش‌کرد و تا به فه‌رمی له 3 ی مانگی ده‌ی 1990 دا هاته دی.
 |
| خانم هێله‌ری کلنتن له ده‌می گه‌یشـتنی بۆ به‌رلین |
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن سه‌رۆکایه‌تی شـاند‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له‌و ڕێوڕه‌سـمانه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئه‌ڵمانیا سـازده‌کرێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خانم هێله‌ری له ئێواره خوانێـکدا گوتی ده‌بێت ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپایی‌یه‌کانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی ئه‌مڕۆی وه‌ک توندڕه‌وی و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی و گۆڕینی سه‌قای زه‌وی هه‌مان ئه‌و هێز و توانایه‌ی خۆیان نیشـان بده‌ن که له سه‌رده‌می شه‌ڕی سـاردا نیشـانیان دا و وایکرد سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنن.