 |
| فریاد ڕه‌واندزی |
فریاد ڕه‌واندزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت به‌داخه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا به پـێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می باڵیۆزه‌کانی پـێشوو ( ڕایان کرۆکه‌ر و زاڵمای خه‌لیل‌زاد و جۆن نیگرۆپـۆنتێ) زۆر سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان عێراقیـیه‌کان و ته‌نانه‌ت گوشـاره‌کانیشی دیپـلۆماسی و هاوسه‌نگ نه‌بوون. ده‌شڵێت ئه‌م سـتافه‌ی ئێستای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا خاوه‌نی ئه‌زموون نین له مه‌سه‌له عێراقیـیه‌کاندا، بۆیه نه‌یانتوانیوه به شـێوه‌یه‌کی سـه‌رکه‌وتووانه بێنه ناو مه‌یدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا، وه ئه‌وه‌ش وایکردووه ڕۆڵێـکی زۆر گرنگ و کاریگه‌ریان له‌م کێشه‌ی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌دا نه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.