به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن هه‌موو ڕۆژانێكی هه‌ینی كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتن ڕاسته‌وخۆ له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكاوه په‌خش ده‌كرێت. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا، هه‌ر جاره و گفتوگۆ و باس له‌سه‌ر ڕووداوێكی ناوچه‌كه به گشتی و عێراق به تایبه‌تی ده‌كرێت و هه‌روه‌ها گفتوگۆی تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به بواره‌كانی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕووناكبیری و هتد.
له هه‌ر ئهڵقهیهكیشدا، گوێگر ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پرسیار و بۆچوونه‌كانی ئاڕاسته‌ی میوانی به‌رنامه بكات. ڕێگه‌كانی په‌یوه‌ندی كردنیش ئه‌مانه‌ن:
له هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهانه‌وه له ڕێگه‌ی كۆڵ كۆلێكته‌وه به خۆڕاییه: 3861 619 202 1
له توركیاوه به خۆراییه: 0115-314-0800
به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێ ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌یت به ژماره ته‌له‌فۆنی
3861 619 202 1