ڕادیۆی فله‌ستینی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌كان ته‌قه‌یان له چه‌كدارێكی فه‌له‌ستینی كردوووه و كوشتوویانه. ئه‌م ڕووداوه له شاری جه‌نینی كه‌ناری خۆرئاوا ڕوویداوه كاتێك كه هێزه‌كانی ئیسرائیلی په‌لاماری ماڵێكیانداوه كه باوهڕكراوه چه‌كدارێكی گومان‌لێكراو خۆی تیا حه‌شار دابێت.
شایه‌تحاڵه‌كانی ڕووداوه‌كه ده‌ڵێن 12 فه‌له‌ستینی تر ڕۆژی چوارشه‌ممه بریندار بوون كاتێك كه ئیسرائیلیه‌كان ته‌قه‌یان به ناو سه‌ده‌ها فه‌له‌ستینی كردووه كه تایه‌ی ئۆتۆمبیلیان سوتاندووه و به‌ردیان گرتۆته ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه چوارده‌وری ئه‌و ماڵهیانداوه كه باوه‌ڕده‌كرێت گومانلێكراوێكی لێ بوبێت.
ڕادیۆی ئیسرائیلی ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئیسرائیلی په‌لاماری ئه‌و ماڵه‌یان داوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به شوێن چه‌كدارانی حه‌ماسدا گه‌ڕاون و ده‌ستیان كردووه به ته‌قه كردن پاش ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان هێرشیان كردونه‌ته سه‌ر. به‌ڵام ده‌ستگیركردنی هیچ گومانلێكراوێكیش ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
دوا به دوای ئه‌م ڕووداوه‌ش، هێزه‌كانی ئیسرائیلی هاوتوچۆیان له ژماره‌یه گه‌ڕه‌كی شاری جهنیندا قه‌ده‌غه كردووه.

