شا عه‌بدوڵڵای ئوردون سه‌رۆکی ئاسایشی نیشتمانی کردۆته سه‌رۆک وه‌زیری ووڵات و فه‌رمانی پێداوه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێکی سه‌رتاسه‌ری شه‌ڕی دژ به چه‌کدارانی ئیسلامی له شانشینه‌که‌یدا بکات.
شای ئوردون له میانه‌ی نامه‌یه‌کدا که ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی ئاسایشی نیشتمانی ، مه‌عروف ئهلبهخت، کردبوو داوای کرد ستراتیژییه‌کی تێروته‌سه‌ل بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌کدارانی ئیسلامی پێکه‌و بنێن که به توندڕه‌وه‌کان و دواکه‌وتووه‌کانی ناوده‌بات.
به‌ڕێز ئهلبهخت پێشتر باڵیۆزی ئوردون بووه له ئیسرائیل و پاش ڕوودانی سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، پۆستی سه‌رۆکی نیشتمانی پێ سپێردرا. جێی ووتنه، هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عه‌ممان بوونه هۆی کوشتنی 60 که‌س و ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ڕێبه‌ری تیرۆرستان له عێراق به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به جێبه‌جێکردنی ئه‌و هێرشه نیشانداوه.
شای ئوردون داواشی له به‌ڕێز ئهلبهخت کردووه حکومه‌تێکی نوێ پێک بهێنێت که توانای ریفۆرمی ئابوری و سیاسی و که‌لتوری و کۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌بێت.
له زوویه‌کی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌شدا، شا عه‌بدوڵلا وازهێنانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو عه‌دنان به‌درانی قبوڵ کرد که ته‌نها له مانگی چواره‌وه ئه‌م پۆسته‌ی وه‌رگرتووه.

