له كاتێكدا كه ته‌نیا سێ حه‌فته ماوه بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق، یاخیبووان هه‌وڵی تێكدانی ده‌نگدان ده‌ده‌ن و ئه‌مرۆ شه‌ممه ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه كه تیایاندا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نۆ كه‌س كوژران.
پۆلیسی عیراقی رایگه‌یاند كه‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له ناوه‌ندی به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س كوژران و به‌ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
له باكووری پایته‌خت، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه خۆی له به‌نزینخانه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی شاری سامه‌ره ته‌قانده‌وه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌سی كوشت.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی رۆژی هه‌ینی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له شارۆچكه‌ی هیت كوژرا.
ئه‌م هێرشانه‌ش هاوكاتن له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عیراقی له دژی یاخیبووان، به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی پلنگهكان، له شاری رومادی رۆژئاوای عیراق.

