ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه
عێراقییه‌کان هه‌ر دێت زیاتر به‌رپرسیاری باری ئاسایش ده‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیانه‌وه.
له موسڵ نزیکه‌ی 1500 سه‌ربازی عێراقی ئێستا له هه‌ندێ به‌شی شاره‌که کاری
پاسه‌وانی ده‌که‌ن که سهردهمێـك له لایه‌ن هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پاسه‌وانی ده‌کران. لائیقه ته‌لال، کابانی ماڵه له موسڵ به په‌یامنێرێـکی گوت هه‌موو ڕۆژێك ته‌قه کردن هه‌یه، ده‌ڵێت پـێشـتر زۆرتر ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب هه‌بوو به‌ڵام ئێستا که‌متر بۆته‌وه.
تیرۆریسته بیانیه‌کان و پاشماوه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ین به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌ربه‌ره‌کانی کردنی پێشکه‌وتن،ئه‌ویش به‌وه‌ی که وڵاتیان و داموده‌زگاکان و ژێر خانه‌ی عێراقێکی ئازادیان کردۆته ئامانجی په‌لاماره‌کانیان. سه‌رۆك جۆرج ده‌بڵیو بوش ده‌ڵێت، " ئه‌و قاتیلانه به هیچ شتێك ڕاناوه‌ستن بۆ بن کۆڵکردنی حکومه‌تێـکی نوێ و له‌یه‌ك دابڕاندنی خه‌ڵکی عێراق و هه‌وڵ ده‌ده‌ن که خواست و ئاماده‌ییان شکست پێ بده‌ن".
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، " کاری ئێمه له عێراق سه‌خته له به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنه‌که‌مان دڕنده‌یه، به‌ڵام ئه‌و دڕندهیـیه نه‌یتوانیوه پـێشـکه‌وتنی دیموکراتیانه‌ی ئه‌و دیموکراسـیـیه نوێیه ڕابگرێت. که‌متر له 3 ساڵه ئه‌و وڵاته له دیکتاتۆرییه‌ته‌وه به‌ره‌و ئازادی و سه‌روه‌ری و ده‌ستورێك و هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشتمانی ڕۆیشتووه. له هه‌مان کاتدا هاوپه‌یمانه‌که‌مان کۆڵنه‌ده‌رانه سوور بووه له‌سه‌ر له ناوبردنی خۆخزاندنه ناوه‌وه‌ی تیرۆریستان و پاککردنه‌وه‌ی بنکه سه‌خته‌کانی یاخی بوون و دانه ده‌سته‌وه‌ی ناوچه‌کان بۆ ژێر کۆنترۆڵی هێزه ئاسایشـیـیه‌کانی عێراقی.
سه‌رۆك جۆرج ده‌بڵیو بوش ده‌ڵێت هاوپه‌یمانه‌که‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دانهدهستهوهی ناوچه‌کان بۆ ده‌ست عێراقییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن به‌رگری له دیموکراسییه‌که‌یان بکه‌ن.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت له‌م ساته‌دا زیاتر له 35 به‌تالێۆنی عێراقی به‌رپرسیارێتی کۆنترۆڵ کردنی ناوچه‌کانی خۆیان گرتۆته ئه‌ستۆوه به نزیکه‌ی نیوه‌ی پارێزگای به‌غدا و هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شێکی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق، باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق و ڕۆژئاوای عێراق و باکور و ناوه‌ڕاستی عێراق. له ساڵی 2006 ناوچه‌ی زیاتر ده‌که‌وته ژێر به‌رپرسیارێتی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقییه‌وه. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئامانجه‌که ئه‌وه‌یه که تا کۆتایی ساڵی 2006 عێراقییه‌کان خۆیان زیاتر له هاوپه‌یمانه‌کان خاکیان له ژێر کۆنترۆڵدا بێت.

