ده‌رکه‌وتنی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاکستان بۆته‌ هۆی کوشتنی به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 4 تاوس و قازێک.

کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی خۆراک و کشتوکاڵی پاکستانی گوتویه‌تی ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کان پشت ڕاستیان کردۆته‌وه‌ که‌وا جۆری کوشنده‌ی  H5N1 ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ تووشی ئه‌و باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕانه بووه‌ که‌ مرداربوونه‌ته‌‌وه‌.

کاربه‌ده‌ستان له ئیسلام ئاباد باخچه‌ی ئاژه‌ڵی مه‌رغزارییان داخستووه‌ که‌ له‌وێ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ بڵاوبۆته‌وه‌. 

تاوه‌کو ئێستا ته‌نها چوار حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له پاکستان ده‌رکه‌وتووه‌ و هیچیان دووچاری مرۆڤ نه‌بوونه‌ته‌وه‌.