تاقیـكردنه‌وه پـزشـكیـیهكان ده‌ریخسـتووه كچێـكی ته‌مه‌ن 10 سـاڵی میسری توشی
ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی كوشـنده بووه.
ئاژانسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سه‌ر به حكومه‌تی میسری ڕایگه‌یاند كه‌وا كچێـك له‌به‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی پـله‌ی گه‌رمای له‌شی و ئازاری ماسولكه‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی ئه‌سوان (450 كیلۆمه‌تر خواروی قاهیره) كراوه، وه تاقیـكردنه‌وه پـزیشـكیـیهكانیش ئاشـكرای كردووه توشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 بووه.
ئه‌مه بۆ جاری دووهه‌مه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌ربكه‌وێت له میسر مرۆڤێـك توشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بووه، به‌مه‌ش كۆی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه له مانگی دووی ڕابردووه‌وه توشی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه بوون گه‌یشته 25 كه‌س.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئاژانسی ته‌ندروسـتی جیهانی پـشـتڕاستی كرده‌وه كه‌وا كوڕێـكی منداڵی ته‌مه‌ن 4 سـاڵی میسری توشی هه‌مان نه‌خۆشـی بووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه زۆرترین ژماره‌ی توشبوونی مرۆڤ به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئاسیا تۆمار كرابێت له وڵاتی میسر بووه، وه 13 كه‌سیشـیان پـێ مردووه.
زۆربه‌ی میسریـیهكان په‌له‌وه‌ڕ له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كانیاندا به‌خێو ده‌كه‌ن و خواردنێـكی سهرهكیشـیانه.

