ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌نگلادیشی نزیكه‌ی 20 هه‌زار مریشكیان كوشـتووه پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌نفلۆنزای باڵنده له كێـڵـگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری سه‌ر به حكومه‌ت به‌دیكراوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه كاربه‌ده‌ستان وتیان ئه‌و تووشـبوونهی ئه‌م دوایـیه به ڤایرۆسی كوشـنده‌ی H5N1 له كێـڵـگهیهك له میرپـور ڕوویدا كه له ده‌كای پایته‌ختی به‌نگلادیش زۆر نزیكه.
ئه‌نفلۆنزای باڵـنده یه‌كه‌م جار له به‌نگلادیش له مانگی سێی سـاڵی 2007 له كێـڵـگه‌یه‌كی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت دۆزرایه‌وه. له‌و سـاوه حكومه‌ته‌كه زیاتر له 300 هه‌زار مریشـكی سـووتاندووه.
تا ئێسـتا هیچ كه‌سـێـك دووچاری ئه‌و ڤایرۆسه نه‌بووه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌نگلادیش نزیكه‌ی 150 هه‌زار كێـڵـگه‌ی په‌له‌وه‌ری هه‌یه كه سـاڵانه 750 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌یه.

