كاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیا ده‌ڵێن جۆرێـكی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان له‌ كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له‌ ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌یان به‌دی كردووه‌ و زۆر به‌ نێو په‌له‌وه‌ره‌كاندا بڵاوبۆته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسـیـیه‌كی كه‌م هه‌یه‌ له‌وه‌ی مرۆڤ تووشی بـبێت.

ئه‌م نه‌خۆشـی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه‌ ده‌رنگانێـكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پـێی زانرا. ده‌سه‌ڵاتداران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتیان هه‌موو په‌له‌وه‌ره‌ تووشـبووه‌كان له‌ناوبراون و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ و ڕێوشوێنی پـێویسـتیان گرتۆته‌به‌ر. كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن تاقیكردنه‌وه‌ی تر ده‌كرێت تا له‌ جۆری نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ دڵنیا بن.

تاقیكردنه‌وه‌ سه‌ره‌تایـیه‌كان نیشـانیان داوه‌ ڤایرۆسی نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ جۆری H7 و جۆره‌كه‌ی تر H5N1 نیـیه‌، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار ده‌بێته‌ مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتانی مرۆڤ.

هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه‌ ژاپـۆن كڕینی مریشـكی به‌ریتانی ڕاگرت. به‌ڵام وه‌زیری كشـتوكاڵ و سـامانی ئاژه‌ڵی ژاپـۆن له‌ ڕاگه‌یاندنێـكدا گوتی پـێشـبینی ده‌كرێت ئه‌مه‌ ڕاگرتنێـكی كاتی بێت.