دوابه‌دوای مردنی لانسان كۆنتێی سه‌رۆكی گینیا له 21 ی مانگی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێـكی له‌شـكری كه ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی بۆ دیموكراسی و گه‌شه‌دان له‌خۆناوه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 22 ی دوازده‌دا ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست.
پاساوی ئه‌م كارهشـیان ئه‌وه‌یه و ده‌ڵێن هه‌نگاونان به‌و ئاقاره‌دا ئه‌ركێـكی پـێویست بوو بۆ مسـۆگه‌ركردنی دیموكراسی و ئارامی له كاته‌كانی نائارامیدا، به‌ڵام به زه‌ودكردنی بنه‌ڕه‌تی ده‌سه‌ڵات ئه‌و گرووپه له‌شـكریـیه شـكست به ئامانجه‌كانی خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ده‌هێنن.
بۆ ئه‌وه‌ی دڵـنیابیت كه نائارامی سـیاسی له گینیا كارێـكی نامۆ نیـیه، ئه‌وه بوو سـاڵی ڕابردوو دوای مانگرتنێـكی گشتی یاسای سه‌ربازی له وڵات‌دا پهیڕهویكرا، هه‌روه‌ها له ده‌مێـكی پـێشـوه‌ختی ئهمسـاڵیشـدا سه‌ربازانی سـوپا له میانه‌ی سـازكردنی خۆپـیشـاندان له كۆناكاری پایته‌خت سه‌ربازانی گینی داوای موچه‌ی ئه‌و مانگانه‌یان ده‌كرد كه پـێـیان نه‌درابوو.
ئه‌فسه‌ری سێ ئه‌سـتێره موسـا دادیس كامارا سه‌رۆكی حكومه‌تی له‌شـكری 32 ئه‌ندامی، حكومه‌تی ڕاگه‌یاند و ئه‌و پاشـماوه‌ی خولی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی كۆچـكردوو كۆنتێ ته‌واو ده‌كات و له سـاڵی 2010 دا ههڵـبژاردنیش سـازده‌كات.
دوو سـاڵ له ئێسـتاوه بۆ سـازدانی هه‌ڵـبژاردنی نوێ كاتێـكی ئێجگار دوره، به تایبه‌ت گینیا خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كان له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مسـاڵدا ئاماده‌كردبوو. ئینجا ئه‌گه‌ر دوای دوو سـاڵ له چاوه‌ڕوانی سـازدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كان ڕووبده‌ن ئه‌وا گواسـتنه‌وه‌ی به‌ره‌و دیموكراسی له‌مێژه چاوه‌ڕوانكراو له گینیا جارێـكی دی له‌بارده‌برێت.

