كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ڕایان وایه هونه‌ری شـانۆ له باشوری كوردسـتانێ ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نه‌ماوه كه پـێشـتر بۆ نموونه له سـاڵانی هه‌شـتاكاندا هه‌یبووه. هه‌ندێـك ده‌یبه‌نه‌وه بۆ دراما تهلهفیزیۆنیـیهكان و هه‌ندێـكیش ده‌ڵێن قه‌یرانی ئه‌مڕۆی شـانۆ په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی ژیان و گوزه‌رانه‌وه هه‌یه و هاوكات به‌شـێـكی تریش پـێـیانوایه ئه‌و گرفته‌ی ئه‌مڕۆی شـانۆ له لای بینهرانیهوهیهتی و خه‌ڵـكی تریش هه‌ن پـێـیانوایه دابه‌زینی ئاسـتی هونه‌ری نمایشـتهكان بۆته مایه‌ی دوركه‌وتنه‌وه‌ی بینه‌رانی شـانۆ.
ئینجا ئازیزانم بۆ هه‌ندێك گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی میوانداری هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سـامان ده‌كات له شـاری هه‌ولێر كه هه‌ر بۆخۆشی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێـژه‌ی كوردی مه‌ڵـبه‌ندی گشـتی هه‌ولێره، بێ له‌وه‌ش یه‌كێـكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی شـاری هه‌ولێر كه ده‌كرێت به ڕاشكاوانه بگوترێت له پـێشـه‌نگی دامه‌زراندنی بواری هونه‌ری شـانۆ بووه له شـاری هه‌ولێردا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:32 خوله‌كه.

