هیچ زمانێـک هێنده‌ی زمانی شیعر سـاده و ڕوون و ناسـک و عاشـقانه نادوێت. ئینجا وه‌ره ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌و دێڕه شـیعرانهش بۆ خۆی عاشـقبێت.
هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ک هێنده‌ی خوێندنه‌وه‌ی شیعری جوان و داهێنه‌رانه ئاسووده‌یی به بیرکردنه‌وه و ڕوانینه‌کان و ڕۆح نابه‌خشێت، وه بۆخۆشم له‌و بڕوایه‌دام خوێندنه‌وه‌ی هیچ بابهتێـک به ده‌نگه‌وه هێنده‌ی خوێندنه‌وه‌ی شیعر پـێویسـتی به هونه‌ر نیـیه.
شیعر که‌م تا زۆر له ژیانی هه‌مووماندا ئاماده‌یی هه‌یه، به‌ڵام چه‌ندێـک ده‌مانخاته ژێر کاریگه‌ریـیه ئهفسـووناویـیهکانی خۆیه‌وه؟.... ئه‌مه ده‌که‌مه ئه‌و پـرسـیاره‌ی گفتوگۆی ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی پـێدهسـتپـێـدهکهم له‌گه‌ڵ به‌رزان هه‌سـتیاری شـاعیردا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:54 خوله‌كه.

