وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا نکۆڵی کردووه‌ که‌ مانۆڕه‌کانی هێزی ئاسـمانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م هه‌فته‌یه‌  به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌کردنی له‌ به‌شـداریکردنی ئیسرائیل ڕاگرتووه‌.

وه‌زاره‌ته‌که‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گوتی ڕاگرتنه‌که‌ کێشه‌یه‌کی ڕامیاری نه‌بووه‌ و داوای له‌ کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی کردووه‌ ئاسایی‌یانه‌ وه‌ریبگرن.

کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئیسرائیلی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ گوتیان تورکیا مانۆڕی هه‌ڵۆی ئه‌ناتۆلی ڕاگرتووه‌ و هه‌ڵوه‌شـانۆته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویسـتویه‌تی هێزی ئاسـمانی ئیسرائیلی تیادا نه‌بێت و له‌و مانۆڕه‌دا به‌شـداری نه‌کات.

مانۆڕه‌ له‌شـکریـیه‌که‌ که‌ بڕیار وابووه‌ هه‌روه‌ها وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیتالیا و هێزه‌کانی ناتۆ تیایدا به‌شـداری بکه‌ن.

تورکیا و ئیسرائیل په‌یوه‌ندیـیه‌کی پـێکه‌وه‌ نزیـکیان هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵ گرژی تێدا که‌وتووه‌.