چین و ڕووسیا سه‌ودایه‌کی بازرگانیـیان مۆرکرد، هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن بۆ په‌کین که به مه‌به‌ستی پـته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی کارداری و سـیاسی و له‌شکری نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا کردوویه‌تی.
ڕێـکهوتنـنامهکان له‌و ده‌مه‌دا مۆرکران که ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز پـوتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری چین وێن ژیاباو کۆبووه‌وه. بڕیاره به‌ڕێز پـوتن له‌گه‌ڵ هو ژینتا‌و سه‌رۆکی چینیش کۆبـبێته‌وه.
به‌های سه‌وداکه 3.5 ملیار دۆلاره که دوو 500 ملیۆن دۆلاریان قه‌رزه، یه‌کێکیان له بانکی کشـتوکاڵی چینی بۆ دووه‌م گه‌وره قهرزدانهری ڕووسیایی VTB و ئه‌وی دیکه‌یان له بانکی گه‌شه‌پـێدانی چینی بۆ هاوتا ڕووسیایییهکهی VEB .
تاکه کۆمپانیای هه‌نارده‌ی گازی ڕووسیایی (گازپـرۆم) ئه‌ویش سه‌ودایه‌کی مۆرکردووه بۆ فرۆشـتنی 70 ملیار مه‌تر سێجا له گازی سـرۆشتی سـاڵانه به چین. پـرۆژه‌ی ڕاکێشـانی لووله‌یه‌کی گاز له لایه‌ن کۆمپانیای گازپـرۆم بۆ چین دواکه‌وت به‌هۆی ڕێـکنهکهوتن له‌سه‌ر نرخی گازکه.

