ئێران به فه‌رمی وه‌ڵامی پـێشـنیاره‌که‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی داوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌کیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی کردبووی. ورده‌کاریـیه‌کان هێشـتا ڕوون نین، به‌ڵام پـێده‌چێت چه‌ند مه‌رجێـکی دانابێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئیلیزابێث ئارۆت له قاهیره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
نوێنه‌ری ئێران له ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به هه‌ڵوێسـتی بۆزێتیڤ و ئیجابـیـیهوه ههڵـسوکهوت له‌گه‌ڵ گفتوگۆکان له‌مه‌ڕ پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌کات، به‌ڵام له تێبینییه‌کی که به ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی پارسی دا وا ده‌رچوو عه‌لی ئه‌زغه‌ر سـوڵتانیـیه گرنگی بڕیاره‌که‌ی بچوک نیشـان دا و هه‌روه‌ها پـێشـنیازی کرد گفتوگۆی زیاتر پـێویسـتن، وه گوتیشی له کۆبوونه‌وه‌دا ده‌بێت نیگه‌رانیـیه‌کانی ئابووری و ته‌کنیکی وه‌به‌رچاوبگیرێن.
وا پـێده‌چێت مه‌به‌سـتی سـوڵتانیـیه پـشـتڕاسـتکردنهوهی ڕاپـۆرته‌کان بێت که ده‌ڵێن ئێران هه‌وڵ ده‌دات هه‌ندێـک مه‌رج دابنێت بۆ به‌رنامه ئهوهلیـیهکه که مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه گرژی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران ڕۆ بمرکێنێت.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن ئێران ده‌یه‌وێت ته‌واوی یۆرانیۆمه‌که بۆ ده‌ره‌وه بهڕێنهکات، به‌ڵـکو قۆناغ به قۆناغ به‌ڕێی بکاته ده‌ره‌وه.
پـێـنجشه‌ممه پـشـکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی سـازگهیهکی ناوه‌کی به‌م دوایییه ئاشـکراکراوی ئێران له قومیان کرد.
وا دیاره چه‌ند سـاڵێـک بووه ده‌زگاکانی زانیاری ڕۆژئاوا له‌و سـازگهیه ئاگادار بووبوونه‌وه.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان ئه‌و کاته‌ش ئێران ئاشـکرای کرد که زانیبووی نهێنیـیه‌که‌ی لێ درکابوو. چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ڕاپـۆرتی پشـکنه‌ران له مانگی داهاتوو بڵاوبکرێته‌وه.

