ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئاسیا پاسفیک له‌گه‌ڵ ده‌رکردنی ڕاگه‌یاندنێـکدا کۆتایی‌یان به کۆبوونه‌وه لووتکه‌یی‌یه‌که‌ی خۆیان هێنا که له سهنگاپـوردا به‌ڕێوه‌چووه و له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا په‌یمان دراوه بۆ کۆتاییهێنان به گه‌ڕی دۆحه‌ی وتووێژی بازرگانی جیهانی له سـاڵی 2010 دا، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی لێلادراوه که په‌یوه‌ندی هه‌بوو به نه‌هێشـتنی دروسـتبوونی کاربۆنه‌وه.
له‌م کۆبوونه‌وه لووتکهیییهی 21 وڵاتی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری ئابووری ئاسیا پاسفیکدا ڕێبه‌ران بڕیاریان داوه تا سـاڵی 2050ڕێژه‌ی کاربۆن به بڕی له سه‌دا 50 که‌مبکرێته‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی گۆڕانی که‌شوهه‌وا به یه‌کێـک له سهختیـیه هه‌ره گه‌وره‌کانی جیهان دانراوه.
له‌م کۆبوونه‌وه لووتکهیییهی ئاپـیکدا ڕێبه‌ران ڕێـکـکهوتوون له‌سه‌ر پـێویسـتی به سـتراتیژیـیه‌تێـکی گه‌شه‌کردوو به‌پـێی پـێویسـتیـیهکانی ئابووری جیهانی.
ڕاگه‌یاندنی کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه لووتکهیییه له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری سهنگاپـورهوه خوێندرایه‌وه.
هه‌ر له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه لووتکهیییهدا سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی سـاڵی 2011 ی ئاپـیک له سـتانی هاوایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کرێت.

