کۆماری ئیسلامی ئێران جارێـکی تریش و داوایه‌کی تری پـێشـنیازی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌تکردۆته‌وه که تایبه‌ت بوو به ناردنی یۆرانیۆمه‌که‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که بۆ پـیتاندن، ئه‌مه‌ش وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پـێـکردووه کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی دووچاری نیگه‌رانیـیه‌کی تر کردۆته‌وه هه‌رچه‌نده پـێشـتر دیپـلۆماتانی جیهان و هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆکی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیش وه‌ک ده‌یانگوت له‌و بڕوایه‌دا نیـین ئێران ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌گمه‌نه ڕه‌تبکاته‌وه که به مه‌به‌سـتی هێورکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانیـیه‌کانی وڵاتانی جیهانه سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
به لای زۆرێـک له چاودێرانه‌وه به‌ر له وه‌ڵامه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی تاران وه‌ک ده‌یانگوت به‌رئه‌نجامه‌کان که‌وتۆته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران و چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به پـێشـنیازه نێونهتهوهیییهکهی بۆی کرابوو.
بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵوێسـتی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر موعته‌سه‌م تاتایی، شـاره‌زای کاروباری سـیاسی ئێران.
عومه‌ر ئێلخانیزاده، سـکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان له ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 17:22 خوله‌كه.

