سه‌رۆکی ئیسرائیلی شێمون پـێرێز بونیادکردنی نیشته‌جێـکانی ئیسرائیلی له‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان به‌ کێشه‌یه‌کی سـنووردار ناوزه‌دکرد که‌ گوتی ده‌کرێت له‌ ڕێی وتووێژه‌وه‌ چاره‌سه‌ربکرێت.

ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا له‌ قاهیره‌ و له‌ میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسردا ڕاگه‌یاند، که‌ میسر وتووێژکه‌رێـکی باڵایه‌ له‌ قه‌یرانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌کاندا.

به‌ڕێز موباره‌ک بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند پـێویسته‌ ئیسرائیل بونیادکردنی نیشته‌جێکان ڕابگرێت له‌سه‌ر زه‌ویـیه‌کانی که‌ له‌ شه‌ڕی سـاڵی 1967 وه‌ داگیرکردووه‌.

ئیسرائیل داواکاریـیه‌کانی میسر و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ی بۆ ڕاگرتنی ئه‌و جۆره‌ چالاکیـیانه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌.

سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس گوتبووی که‌وا وتووێژی ئاشـتی ده‌سـتپـێناکاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بونیادکردنی نیشـته‌جێـیه‌کان ڕانه‌گرێت.