کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکر له باشوری فلپـین ده‌ڵێن 21 که‌س به کوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 100 چه‌کدار که بڕوا ده‌کرێت سه‌ر به سـیاسه‌تمه‌دارێـکی ناوچه‌که بن به لایه‌نی که‌م 30 که‌سیان ڕفاندبوو به مه‌به‌سـتی ڕێـگه‌گرتن له ڕکابهرێـک له‌وه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتوو کاندید بکات.
ده‌سه‌ڵاتداران ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان ئه‌و ژنه‌ی به نیازبوو ناوی هاوسه‌ره‌که‌ی تۆمار بکات له لیستی کاندیده‌کان بۆ پـۆستی فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌که له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌وان و پارێزه‌ر له نێو کوژراوه‌کاندان. ده‌ڵێن ئه‌وان برابوون بۆ ناوچه‌یه‌کی شـاخاوی پارێزگای Maguindanao له‌سه‌ر دورگه‌ی Mindanao باشوری وڵاته‌که.
له‌شـکری فلپین ده‌ڵێت هێزه‌کانیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کردووه و ته‌رمی 21 که‌س له ڕفێندراوه‌کانیان دۆزیوه‌ته‌وه.
بڕیاره هه‌ڵـبژاردنه‌کان له 21 ی مانگی پـێـنجی سـاڵی 2010 دا ئه‌نجامبدرێن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زۆر جار هه‌ڵـبژاردنه‌کانی فلپـین به توندوتیژی تێـکدهچێت و به تایبه‌تی له باشوری وڵاته‌که که هێزه‌کانی ئاسایش شه‌ڕی یاخیبووانی کۆمۆنیست و ئیسلامیـیه ڕادیکاڵه‌کان ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ناکۆکی گه‌وره‌ی خێڵه‌کی لێـیه.

