هێزه‌کانی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و هێرشـانه‌ی له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که کراون 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی کوژراون.
ناتۆ له ڕاگه‌یاندنێـکدا بڵاویکرده‌وه که‌وا ڕۆژی دووشه‌ممه بۆمبێـک له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکی کوشـتووه.ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش له باشوری ئه‌فغانسـتان بۆمبێـکی دیکه ته‌قیوه‌ته‌وه و 2 که‌سی دیکه‌ی له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کوشـتووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قه‌ی چه‌کی سـووکی یاخیبووان له باشوری ئه‌فغانسـتان سه‌ربازێـکی دیکه‌ی ئهمهریکایییش کوژراوه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانیش ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆمبێـکی لاڕێ له ناوچه‌ی موسـا قه‌ڵای هه‌رێمی هێلمه‌ند ته‌قیوه‌ته‌وه و 3 سه‌ربازی ئه‌فغانی کوشـتووه و 2 ی دیکه‌شی بریندارکردووه. کاربه‌ده‌سـتان هه‌روه‌ها گوتیشـیان 6 سه‌ربازی ئه‌فغانی له هه‌رێمی کوناریش برینداربوون.
زوویه‌کی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی سـنووری ئه‌فغانسـتان جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولڕه‌زاق ڕایگه‌یاند که‌وا له ناوچه‌ی سپین بۆلدهکی هه‌رێمی قه‌نده‌هاردا بۆمبێـکی لاڕێ به کاروانێـکی هێزێـکیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 5 سه‌ربازی ئه‌فغانی کوژراون.

