ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه دواهه‌مین ڕۆژی ده‌نگدان بوو بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که.
چه‌ند عێراقیـیه‌ک ڕیزیان گرتووه له بنکه‌ی ده‌نگدانی شـاری ئه‌رلنگتنی ویلایه‌تی ڤێرجینیای نزیک واشنتن، یه‌کشه‌ممه 7 ی سێی 2010
هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش له بنکه‌ی ده‌نگدانی شـاری ئه‌رلنگتنی ویلایه‌تی ڤێرجینیای نزیـک واشـنتن ئاماده‌بوو و له‌وێ دوو ڕاپـۆرتی ڕاسـته‌وخۆی له میانه‌ی به‌رنامه‌کانی ڕادیۆدا نارد.
هێرۆ زه‌نگه ده‌ڵێت عێراقیـیه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام‌بوون له هاتنیان بۆ بنکه‌که، به‌ڵام به‌هۆی کێشه‌ی نه‌بوونی به‌ڵـگه و ناسـنامه‌ی پـێویست نه‌یانتوانیوه ده‌نگی خۆیان بده‌ن. ده‌شڵێت به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری لۆجستی کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له ئه‌مه‌ریکا که‌ریم سـاڵح پـێی‌گوتووه تا ئێسـتا سێ گازنده له لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه له‌سه‌ر لایه‌نه کوردیـیه‌کان تۆمارکراون. له به‌رامبه‌ریشـدا نوێنه‌ری لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی سـامی سـاڵه‌یی پـێی‌گوتووه ئه‌وانیش ئێسـتا خه‌ریکی تۆرمارکردنی گازنده‌یه‌کن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێـک له پاسه‌وانه عه‌ره‌به‌کانی که کۆمسیۆن دایناوه له ده‌ره‌وه خه‌ڵـکی گه‌ڕانۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه کاری ئه‌وبێت سه‌یری به‌ڵـگه‌نامه‌کان بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.

