دکتۆر ئاراس عه‌بدولکه‌ریم سه‌رۆکی سه‌نته‌ری دیالۆگ له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌وافوقی نه‌بێت، ده‌بێت کارکردنی له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه بێت. ده‌شڵێت بۆی هه‌یه هه‌ر پاش ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌که حکومه‌تی نوێ دابمه‌زرێت ئه‌گه‌ر وڵاتانی دراوسێی عێراق ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌بێت و به تایبه‌تی ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:25 خوله‌كه.

