به‌پـێی ڕاگه‌یاندنی به‌شێـک له ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کان له لایه‌ن کۆمسـیۆنی باڵای ههڵـبژاردنهکانهوه وا پـێـده‌چێت پـله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م بۆ هه‌ردوو لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و لیسـتی ئه‌لعێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی بێت.
ڕۆژنامه‌وان شیروان شه‌میرانی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده پـێده‌چێت زیاتر نوری ئه‌لمالیکی له پـێشه‌وه‌یه بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرێت به گشـتی عێراقیـیه‌کان و به تایبه‌تی له ناوه‌ڕاست و کوردسـتان خوازیارن ئه‌یاد عه‌لـلاوی حکومه‌تی نوێ پـێـکبهێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:40 خوله‌كه.

