په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له که‌رکوک یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت به شـێوه‌یه‌کی نافه‌رمی کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان نیشـانی داوه که لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی له پـێش لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانهوهیه.
شه‌قامێـکی شـاری که‌رکوک له ده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردندا، یه‌کشه‌ممه 14 ی دووی 2010
ده‌شڵێت به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی له‌به‌ر دهسـتدان کورده‌کان به‌هۆی فره لیسـتیـیهوه 98 هه‌زار ده‌نگیان له‌ده‌سـتداوه، ئه‌ویش به هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌و لیسـتانهی به‌شـداری کێبڕکێی هه‌ڵـبژاردن بوون له‌و شـاره به‌شی کورسـیـیهکیان نه‌هێناوه که 47 هه‌زار و 500 ده‌نگه.
یه‌حیا به‌رزنجی له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت به‌رپـرسێـکی پارتی دیموکراتی کوردسـتان که نه‌یویسـتووه ناوی بڵاوبکرێته‌وه گوتوویه‌تی کورد گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی کردووه که له که‌رکوکدا له ژێر یه‌ک چه‌تردا نه‌بوون و به لیسـتی جیاواز به‌شـداریـیان له هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا کردووه. به‌و هۆکاره‌شه‌وه کورد نزیکه‌ی 2 کورسی له که‌رکوکدا له ده‌سـتداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:48 خوله‌كه.

