وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ساڵانه ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاتانی جیهاندا بڵاوده‌کاته‌وه.

AFP Photo
له‌م ڕاپۆرته‌دا وه‌ک چۆن ئاماژه به به‌ره‌وپێشچونه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کرێت به هه‌مان شێوه‌ش باس له پێشێلکارییه‌کانیش ده‌کرێن و به‌ڵگه‌کانیش تیایدا ده‌خرێنه ڕوو.
له ساڵی دووهه‌زارونۆدا وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا باس کراوه له عێراق پێشیلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ به‌رده‌وام بووه هاوکاتی به‌ره‌وپێشچون له باری ئاسایشی وڵاته‌که‌دا که وه‌ک ده‌ڵێت ڕێژه‌ی کوژرانی خه‌ڵکی سیڤیل له ساڵی پاردا به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا چل و حه‌وت که‌متر بۆته‌وه‌و ئاستی توندوتیژییه ئاینزاییه‌کانیش به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هاتۆته خوارێ، به‌ڵام له ساڵی دووهه‌زارونۆدا ڕاپۆرت هه‌بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر به حکومه‌ت خه‌ڵکی سیڤیلیان کوشتوه هاوکاتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی دژ به چه‌کدارانی یاخیبوان کردویانه‌و له هه‌مان ده‌میشدا تێرۆریستان به ئاستی جیاجیا هێرشیان کردۆته سه‌ر دامه‌زراوه ئاینیـیه‌کان و که‌مایه‌تیـیه ئاینی و نه‌ژادیـیه‌کانیش.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌م ڕاپۆرته ساڵانه‌یه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به پێشێلکاریه‌کانیش کردوه به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردوستانی عێراق و به‌شه‌کانی تری عێراقیشدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 15:47 خوله‌كه.

