هاوپه‌یمانێتی سیکیولاری سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق ئه‌یاد عه‌لـلاوی به ڕێژه‌یه‌کی که‌م که‌وتۆته پـێش هه‌موو لایه‌نه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی 7 ی مانگی سێی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام له هه‌ندێ له پارێزگا سهرهکیـیهکاندا هێشـتا له دواوه‌یه.
له کاتێـکدا 93% ی ده‌نگه‌کان جیاکراونه‌ته‌وه کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵـبژاردنه‌کان ده‌ڵێن لایه‌نی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق به 8 هه‌زار ده‌نگ که‌وتۆته پاش هاوبه‌ندی شیعه‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیری ئێسـتای عێراق نوری ئه‌لمالیکی.

