
AP
سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى لە عێراق داوا لە ئەندامانى لیستى برایەتى نەینهوا دەکات کەوا بگەڕێنەوە نێو ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ و کۆتایى بە بایکۆتکردنەکەیان بهێنن. سەرۆکى لیستى برایەتیش پـێشوازى لەو داواکاریە دەکات.
عەممار ئەلحەکیم لە کۆنگرەیهکى ڕۆژنامەوانیدا لە شارى موسڵەوە ئامادەیى خۆى درەبڕى بۆ هەر جۆرە هاوکاریەک بە مەبەستى لێک نزیککردنەوە و کۆتایىهێنان بە کێشە درێژ خایەنەکەى نێوان هەردوو لیستى برایەتى نەینهوا و حەدبا و ڕایگەیاند پـێویستە هەردوولا بەرژەوەندى گشتى لەبەر چاو بگرن داوایشى لە بەرپرسانى لیستى حەدبا کرد داواکاریـیەکانى لیستى برایەتى بە هەند وەرگرن و تەوافق لە بەڕێوەبردنى ئیدارە و حکومەتى ناوخۆیى پەیڕەو بکەن.
لە بەرامبەر ئەو دەستپـێشخەریـیە نوێـیەى سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى لە عێراق . خەسرهو گۆران سەرۆکى لیستى برایەتى نەینهوا بۆ دەنگى ئەمهریکا گوتی ئێمە پـێشوازى لەو داواکاریـیە دەکەین و هەردەم ئێمە ئامادەى چارەسەربوونى کێشەکان بوینە، بەڵام لایەنى بەرامبەر ئامادە نەبووه.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی ڕاپـۆرتهكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی سهرهوهی دهسته چهپ، ماوهكهی 2:41 خولهكه.

