له سـاڵی 1988 دا و له ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروسـتی جیهانیدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به به‌شـداربوونی هه‌موو وڵاتان به‌ڵێنیان دا بۆ بنبڕکردنی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان. له وتاره‌که‌یدا له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک سه‌رۆک باراک ئۆباما پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریکای دووپات کرده‌وه بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ هاوکارانی جیهانی بۆ پاکـکردنه‌وه‌ی جیهان له‌و ڤایرۆسه‌ی که بووه‌ته هۆی پهکـکهوتن و ئیفلیجی منداڵانه‌وه. ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پـشـتیوانی له‌سه‌ر بنه‌مای وتارێـکی له سـاڵی 2009 دا له قاهیره هاتبوو که هه‌وڵێـکی جیهانی ڕاگه‌یاند بۆ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ ڕێـکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی و یاخود OIC بۆ بنبڕکردنی ئیفلیجی منداڵان.
هه‌ردوو ئه‌مه‌ریکا و OIC پـێـکه‌وه کارێـکی ڕاسته‌قینه‌یان ئه‌نجام دا بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌خۆشیـیه‌که‌یان تیادا بڵاوبۆته‌وه و له ڕێی کوتاندنی منداڵان و داڕشـتنی سیستمه‌کانی چاودێریکردنی نه‌خۆشیـیه‌که بۆ زیادکردنی هوشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی و گرنگی کوتاندن بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی سه‌رچاوه نوێـیه‌کانی دابینکردنی پاره بۆ داخسـتنی که‌موکوڕی پاره دابینکردن، به تایبه‌تی له نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی OIC یه‌وه.
دهسپـێشـخهری بنبڕکردنی نه‌خۆشی ئیفلیجی له جیهان که هێزێـکی جیهانیـیه بۆ بنبڕکردنی نه‌خۆشیـیه‌که له سـاڵی 1988 وه ده‌سـتیپـێـکردووه. له‌و کاته‌دا سـاڵانه نزیکه‌ی 350 هه‌زار حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئه‌دۆزرایه‌وه که زۆربه‌یان منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن 3 سـاڵان بوون. له‌و ساکه‌وه و تاکو ئێسـتا دهسپـێشـخهریـیهکه به 99% سه‌رکه‌وتوو بووه له که‌مکردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌کانی سـاڵانه ڕاپـۆرت ده‌کران. له‌م سـاڵدا ته‌نها 682 حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان له سه‌رانسه‌ری جیهان ڕاپـۆرت کراوه.
نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ڕێـکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی ڕه‌شاد حوسه‌ین له نێو ده‌سـته‌یه‌کی وتووێژدا سه‌باره‌ت به هاوکاریـیه‌کی نوێ بۆ بنبڕکردنی ئیفلیجی منداڵان گوتی" ئێمه زۆر نزیکبووینه‌ته‌وه له ئامانجه‌که‌مان که نه‌خۆشیـیه‌که به ته‌واوی بنبڕبکرێت، به‌ڵام هه‌روه‌ها درک به ڕه‌وشی ناسـکی ئه‌و پـێشـکهوتنهشـمان ده‌که‌ین." گوتیشی ئه‌م دواترین هه‌وڵه پـێویستی به نوێـکردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوون و هاوکاری و به‌شـداریکردنی کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
جێی باسه له‌وه‌تای دهسـپـێشـخهری جیهانی بۆ بنبڕکردنی ئیفلیجی منداڵان ده‌سـتیپـێـکردووه و ئه‌مه‌ریکا ملیارێـک و 800 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردووه، جگه له پـشـتیوانی ته‌کنیکی له ڕێی سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵـکردن و ڕێگرتن له نه‌خۆشیـیه‌کان و ڕێـکخراوی ئه‌مه‌ریکایی بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه. هه‌روه‌ها بنبڕکردنی ئیفلیجی منداڵان به‌شێـکه له به‌رنامه‌ی دهسـپـێشـخهری ته‌ندروسـتی جیهانی سه‌رۆک باراک ئۆباما.
نێردراوی تایبه‌ت حوسه‌ین ده‌ڵێت " سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما بنبڕکردنی ئیفلیجی منداڵان ئامانجێـکی سه‌ره‌کی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه. ئیفلیجی منداڵان ده‌کرێت خۆی لێ بـپارێزرێت له‌و ده‌مه‌ی که ئێمه شـاره‌زایی و ته‌کنه‌لۆژیامان هه‌یه که ده‌یه‌ها سـاڵه توانیومانه بیخه‌ینه گه‌ڕ، وه ئێمه له ئێسـتا له قۆناغی کۆتایـیداین. با به‌ره‌و پـێش بڕۆین و ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ بنبڕکردنی ئه‌م نه‌خۆشیـیه وێرانکه‌ره له ده‌سـت نه‌ده‌ین."

