له وته‌که‌ی ساڵی پاریدا له زانکۆی قاهیره، سه‌رۆک براک ئۆباما له‌مه‌ڕ سووده‌کانی ئازادی ئاخاوتن و ئاڵوگۆڕی واڵای بیروبۆچوونه‌کان بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌کان دوا و گوتی:
" ئه‌و حکومه‌تانه‌ی پارێزگاری له‌م مافانه ده‌که‌ن، ده‌رئه‌نجام زیاتر ئارام و سه‌قامگیر سه‌رکه‌وتوو و بێ مه‌ترسی ده‌بن. هاوکات سه‌رکوتکردنی بیروڕاکان هه‌رگیز له نه‌هێشتنیان سه‌رکه‌وتوو نابێت. ئه‌مه‌ریکا ڕێز له مافی هه‌موو ده‌نگه‌کانی ئاشتیـیانه و پابه‌ندبووی یاسا ده‌گرێت که له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گوێـیان لێبگیرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌نگانه‌ی که ئێمه له‌گه‌ڵیاندا هاوڕانه‌بین."
ئه‌مه ناتواندرێت له‌مه‌ڕ حکومه‌تی ئێرانی بگوترێت، ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌ی سووره له‌سه‌ر خنکاندنی ده‌نگه‌کانی ئاشتیـیانه و پابه‌ندبووی یاسای هاوڵاتیانی خۆی، ئه‌و کاره‌ی له رێگه‌ی سه‌رکوتکردنی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌ران و هه‌روه‌ها چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌م ره‌فتاره‌ی پیشانداوه.
هاوکات حکومه‌تی ئێرانی هه‌مان خنکاندنێکی هاوشێوه‌ی پیشانداوه، له‌و جێگه‌یه‌ی که ده‌بێت مه‌ڵبه‌نده‌کانی وڵات بن بۆ په‌یوه‌ندی وئاڵوگۆڕی بیروڕاکان، که ئه‌وانیش زانکۆکانن.
له مانگی ده‌ی ئه‌مساڵدا " ئهبولفازیل حه‌سه‌نی" به‌رپرسی باڵای په‌روه‌رده و فێرکاری ئێرانی به‌ربه‌ستی نوێی له‌سه‌ر زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کانی دوازده زانکۆ رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی به زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆکه‌ی خۆرئاوایی له قه‌ڵه‌مده‌درێن و هه‌روه‌ها به نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ پرینسیپه‌کانی ئیسلامی داده‌نرێن.
بابه‌ته‌کانیش زانستهکانی فه‌لسه‌فه و قانون و زانستی سیاسی و لێکۆڵینه‌وه‌کانی په‌یوه‌ست به ژنان و هه‌روه‌ها مافه‌کانی مرۆڤ له خۆده‌گرن .
به‌رێز حه‌سه‌نی گوتی رێگه به کردنه‌وه‌ی هیج به‌شێـکی نوێ له‌م بوارانه‌دا نادرێت و هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا هه‌تا رێژه‌ی له سه‌دا حه‌فتای مه‌نهه‌جه‌کانی هه‌نوکه ده‌گۆڕدرێن.
ناوه‌رۆکی مادده ئهکادیمیـیهکان، ته‌نها بوار نیـیه که حکومه‌تی ئێرانی سووره له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵکردنیان. ئه‌وه بوو له سه‌ره‌تای ساڵی 2006 دا ئه‌وه‌ی به شۆڕشی دووهه‌می رۆشنبیری ناوبراوه، تێیدا به ده‌یان پرۆفیسۆرانی زانکۆی ئێرانی و چه‌ندان له به‌شه‌کانی زانستی سیاسی و قانون، له کاره‌کانیان ده‌رکراون یان به زۆره‌ملی خانه‌نشین کراون.
خوێندکارانی چالاکوانان کراونه‌ته ئامانجی ده‌ستگیرکردن یان ده‌رکردنیان له خوێندنه‌کانیان . پیاده‌کردنی ئه‌م رێوشوێنانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی ئێرانی له‌مه‌ڕ مافی په‌روه‌رده و فێرکاری پێشێل ده‌کات، ئه‌و مافه‌ی له جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ و په‌یمانامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی ئابوری و هه‌روه‌ها مافه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری‌دا هاتووه، ئه‌م جاڕنامه‌یه‌ش ئێران په‌سه‌ندی کردووه.
هه‌ر وه‌ک سه‌رۆک ئۆباما گوتویه‌تی ئیران شارستانێتیـیهکی مه‌زنه، ئه‌وه‌ی به درێژایی چه‌ندان سه‌ده‌یه به‌شداری له ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و هه‌روه‌ها داهێناندا کردووه. بهشداریـیهکانی له‌و جۆره به‌رجه‌سته نابن ئه‌گه‌ر رێگه به ئازادی ده‌ربڕێن و بیروڕا نه‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پرۆفیسۆرانی زانکۆ وانهبێژیـیان لێ زه‌وت بکرێت یان خوێندکاران له خوێندن بێ به‌ش بکرێن.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت " ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی هه‌وڵی ئاینده‌یه‌کی چاکتر بده‌ن و به‌رپرسیاریه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی سه‌رشانیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، هاوکاتی ئه‌وه رێز له شکۆمه‌ندی و مافه بنچینه‌یـیه‌کانی هاوڵاتیانی خۆیان بگرن."

