له گوته‌که‌یدا له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌کی له واشنتن، هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی ڕێبازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما، ئه‌وه‌ی هاوبه‌شان و هاوپه‌یمانانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گرد ده‌کاته‌وه بۆ" چاره‌سه‌رکردنی کێشه هاوبه‌شه‌کان و هه‌روه‌ها به‌ده‌سـتهێنانی خواسته هاوبه‌شه‌کانه،" ئه‌وانه‌ی ئاکامی گرنگیان به‌رهه‌م هێناوه.
خانم هێله‌ری ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دا له‌مه‌ڕ هه‌ره‌وه‌زی نێونه‌ته‌وه‌یی له پـێناو ڕاگرتنی چالاکیـیه توڕهکاریـیهکانی ناو‌کی ئێرانی و هه‌روه‌ها" زنجیره پابه‌ند نه‌بوونه‌کانی تاران به به‌ڵێنه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی سه‌ر شـانی."
خانم هێله‌ری ده‌ڵێت "یه‌که‌مین، ئێمه به‌وه ده‌سـتمان پـێـکرد وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ینه هاوبه‌شێـکی ته‌واو و هه‌روه‌ها بهشـدارکهرێـکی چالاک له هه‌وڵه‌کانی دیپـلۆماتی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ست به ئێران... له ڕێـگه‌ی خواستی به‌رده‌وام بۆ په‌یوه‌ندیکردنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ئێمه وتووێژکردنمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان پته‌و کردووه و سه‌رجه‌م ئه‌و بیانوانه‌ی مایه‌ی پـێش نهچوونن لامان بردوون."
دووهه‌مین، خانم هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی داوه مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی ئێرانیـیه‌کان بخاته نێو چوارچێوه‌ی سیستمی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ناو‌کی جیهانی.
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت" بۆ ئه‌وه‌ی بـبینه پـێشه‌وا ئێمه هه‌وڵه‌کانی چه‌کداماڵینی خۆمان نوێ کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها پشـتگیری زۆرمان بۆ دامه‌زراوه جیهانیـیه‌کان وه‌ک ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی که ده‌سه‌ڵاتی سیسـتمی نێونه‌ته‌وه‌یی پشـتڕاست ده‌کات. له‌ولاوه ئێران به‌هۆی ڕه‌فتاره‌کانی خۆیه‌وه، خۆی جیاده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها که‌له‌ڕه‌قی ئێران و به‌ربه‌ره‌کانی ئه‌و یاسا و ڕێسـانه پـیشـان ده‌دات ئه‌وانه‌ی که ده‌بێت هه‌موو وڵاتان پابه‌ندی بـبن."
سێهه‌مین، هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه به‌هێز و تۆکمه کردووه، ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوکاریان بۆ سه‌رکه‌وتنی دیپـلۆماسی پـێویسته.
هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت" ئێمه یه‌ک دهنگیـیهکی به‌رینمان بنیاتناوه، ئه‌وه‌ی پـێشـوازی له ئێران ده‌کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو کۆمه‌ڵـگه‌ی میلـله‌تان به‌و مه‌رجه‌ی ئێران به‌ڵێنه‌کانی سه‌رشـانی جێبه‌جێ بکات و به هه‌مان شێوه‌ش که ئه‌گه‌ر تاران درێژه به ڕێبازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆی بدات ئه‌وا ئێران به‌رپـرسیار ده‌کرێت."
له به‌هاری ئه‌مسـاڵدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌هێزترین و گشتگیرترین کۆمه‌ڵه‌ی سزای هه‌تا ئێسـتای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند. هه‌روه‌ها دواتریش یه‌کێتی ئه‌وروپا جێبه‌جێـکردنی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی به توندی پـیادهکرد و وڵاتانی دیکه‌ی وه‌ک ئوسـترالیا و که‌نه‌دا و نه‌رویژ و ژاپـۆن گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی دیکه‌یان له دژی ئێران په‌سه‌ندکرد. هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئێران وا هه‌ست به کاریگه‌ری ئه‌م سـزایانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه ده‌کات. هاوکات بواری دارایی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌شه‌کانی بازرگانی ئه‌وانیش وا درک به مه‌ترسیـیه‌کانی ئاکامی مامه‌ڵه و کارداریان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌که‌ن.
خانم هێله‌ری ده‌ڵێت" سـزاکان و گوشـاره‌کانی سه‌ر ئێران به‌ش به حاڵی خۆیان ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نین، به‌ڵـکو ئه‌وانه پـێـکه‌وه توانای چاره‌سه‌رێـک له ڕێی دانوسـتاندنه‌وه ده‌خولقێنن ئه‌وه‌ی ئێمه و هاوبهشـانمان هه‌ر پابه‌ندی ده‌بین."
هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی" بژاره‌ی به‌رده‌م ڕابه‌رانی ئێران هه‌نووکه ڕوون و ئاشـکرایه و ده‌بێت ئه‌و ڕابه‌رانه بڕیار بده‌ن که ئایا به‌ڵێنه‌کانیان ده‌بنه سه‌ر یان کهناربوونی زیاتری ئێران و باجه‌کانی ئه‌و کهناربوونه بده‌ن که له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یانهێنێت. هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ده‌بینین که ئایا چۆن ئێران بڕیاری خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات."

