له مانگی سێی ڕابردوودا بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسیخواز که هه‌تا ئێسـتا له سوریادا به‌رده‌وامه که‌وته‌گه‌ڕ وێڕای هه‌وڵه توندوتیژه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت بۆ خنکاندن و له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌که. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه کاتێـک ده‌سـتیپـێـکرد که کۆمه‌ڵێـک له خوێندکارانی منداڵ له شـاری ده‌رعای باشوری وڵات ده‌سـتگیرکران و به‌ندکران و کرده‌ی دڕندانه‌یان به‌رامبه‌ر کرا له پاش نووسینێـکی دژ به ڕژێم له‌سه‌ر دیواری خوێندنگه‌یه‌ک.
دوای ئه‌مه باوانی خوێندکاره‌کان و خۆپـیشـانده‌رانی دیکه ڕێپـێوانیان به‌و شـاره‌دا سـازدا له پـێناو ئازادکردنی ئه‌و منداڵانه و بهرپـرسیارکردنی ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌کان و هه‌روه‌ها بۆ داوای ئازادی سیاسی به‌رفراوانتر. به‌رپه‌رچی دڕندانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش ئاگری ناڕه‌زایی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا خۆشکرد و به هه‌زاران هاوڵاتی سوریاش داوای ئازادیان کرد و داوای کۆتاییهێنانیشیان به حوکمڕانی تاکڕه‌وی وڵاته‌که کرد.
ده‌رئه‌نجام ڕاپه‌ڕینی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی له سوریادا هه‌ڵگیرسـا که تیایدا هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به شێوه‌یه‌کی ترسـناکانه خۆپـیشـانده‌رانیان سه‌رکوتکرد و له ئاکامدا پـتر له 1000 که‌س کوژران و زیاتر له 10 هه‌زار که‌سی تریش ده‌سـتگیرکران.
ئێسـتاش هه‌واڵی ئه‌شـکه‌نجه‌دان و له سێداره‌دانی کوڕێـکی ته‌مه‌ن 13 سـاڵانه له ده‌رعا که ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت له مانگی چواری ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه ده‌سـتگیرکرابوو و مانگێـکیش دوای ئه‌وه ته‌رمی ڕوخسار شێوێندراوی ئه‌و گه‌نجه درایه‌وه به که‌سوکاری، ئه‌و هه‌واڵه بووه به نمونه‌یه‌ک بۆ دڕنده‌یه‌تی حکومه‌تی سوریا و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش خه‌ڵـکانی سوریای له دژی ڕژێمی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د خرۆشـاندووه.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن سه‌باره‌ت به نیگه‌رانیـیه‌کانی دووا له‌مه‌ڕ مه‌رکی ئه‌و کۆڕه گه‌نجه‌ی شـاری ده‌رعا و واتای مردنی بۆ خه‌ڵـکانی سوریا:
" ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره هێمای بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵـکانی سوریا ده‌به‌خشێت که حکومه‌تی سوریا به ته‌واوه‌تی شـکستی هێناوه له کارکردن له پـێناو خه‌ڵک و گوێ لێـگرتنیان... سه‌رۆک ئه‌سه‌د بژاره‌یه‌کی له پـێشه و ڕۆژ به ڕۆژیش چیدی ده‌رفه‌تی ئه‌و بژاره‌یه‌ی نامێنێت، چونکه هێشـتا به‌ڕێز ئه‌لئه‌سه‌د داوای کۆتاییهێنانی به توندوتیژی له دژی خه‌ڵـکانی خۆی نه‌کردووه و به شێوه‌یه‌کی جیدیش هیچ هه‌وڵێـکی چاکسـازی نه‌داوه."
وه‌زیری ده‌ره‌وه خانم کلنتن ناوی ئه‌و کوڕه گه‌نجه کوژراوه‌ی هێنا:
" حه‌مزه عه‌لی ئه‌لخه‌تیب، ئه‌وه‌ی ته‌نها ئاواته‌خوازم مردنی ئه‌م منداڵه بێ لێـپـرسینه‌وه و به فیڕۆ نه‌ڕوات، حکومه‌تی سوریایش کۆتایی به کرده‌وه دڕنده‌کانی بهێنێت و ده‌ست به گۆڕانکاری بکه‌ن ڕووه‌و دیموکراسیـیهتی ڕاسته‌قینه."
هه‌رچه‌نده به‌م دوایـیه سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د لێبوردنی بۆ زیندانه سیاسیـیه‌کان له وڵاته‌که‌یدا ده‌رکرد و هه‌واڵی ئازادکردنی به سه‌دان که‌سیش دراوه، به‌ڵام هه‌رچۆنێـک بێت هێشـتا به هه‌زاران که‌سی دیکه له زیندانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه و هێزه‌کانی حکومه‌تیش به‌رده‌وامن له بۆردومانکردنی شـارۆچکه‌کانی سوریادا، ئه‌وه‌ی له ئاکامدا خه‌ڵـکانی سیڤیل به ژماره‌یه‌کی زۆرتری منداڵانه‌وه کوژراون. له‌و باره‌یه‌وه جێـگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مارک تۆنه‌ر ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ی پـێویسته له سوریادا ئه‌نجام بدرێت بریتیـیه له ئازادکردنی سه‌رجه‌می زیندانکراوانی سیاسی و " کۆتاییهێنان به‌و کرده توندوتیژانه‌ی که هێزه‌کانی سوریا به‌رده‌وام له دژی دانیشـتوانی سیڤیلی وڵاته‌که‌ی خۆیان سـازی ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌نگاونانی سوودبه‌خش ڕووه‌و چاکسـازی."

