مینی زه‌مینی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا وا ده‌کات به هه‌زاران هه‌کتار زه‌وی نه‌توانرێت به‌کاربهێنرێن و به ته‌واوی ئه‌و زهویـیانه له کۆمهڵـگاکانی داده‌بڕێت و ناهێڵێت ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه زهویـیهکان بچێنن و هه‌روه‌ها نه‌توانن به سه‌لامه‌تی له گوندێـکهوه بۆ گوندێـک هاتوچۆ بکه‌ن.
هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌م دوایـیانه له واشنتن له ڕاپـۆرتی بڵاوکراوه‌ی چاپـی ده‌هه‌م به ناوی" بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕۆین" گوتی مین له هه‌موو شوێنێـک مه‌ترسیـیه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ژیان و سه‌لامه‌تی پـیاوان و ژنان و هه‌روه‌ها منداڵان.
خانم هێله‌ری کلنتن گوتی له ماوه‌ی ده سـاڵی ڕابردوودا ئێمه هاوکاریمان له که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی کوژراون و برینداربووانی ئاکامی مین له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کردووه و ژماره‌ی کهمکردنهوهکهش نزیکه‌ی 15 هه‌زار هه‌تا 20 هه‌زار بووه، واته نزیکه‌ی 4 هه‌زار له ماوه‌ی 2 سـاڵی ڕابردوودا. ئه‌م ژماره‌یه هێشـتا هه‌ر زۆره و مایه‌ی قبوڵکردن نیـیه، به‌ڵام ئه‌و پـێشـڕهویـیهی به‌ده‌سـتمان هێناوه، به‌شی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وابه‌سـته‌یی حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕێـکخراوه‌کانی هاوبه‌شی بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به سه‌دان هه‌زار له مینی دژه مرۆڤ و هه‌روه‌ها دژه ئۆتۆمبیل.
ڕاپـۆرتی به سه‌لامه‌تی به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕۆیشتن به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ده‌خاته ڕوو که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2010 دا بڕی 201 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمه‌تیدانی 49 وڵات پـێشـکه‌ش کردووه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی پاشماوه‌ی جه‌نگ و هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی عه‌مباری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی زیا. له ماوه‌ی 10 سـاڵدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هاوکاری کردووه له‌ناوبردنی پـتر له 1.4 ملیۆن چه‌کی بچوک و سووکه‌ڵه و هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی بڕی پـتر له 80 هه‌زار ته‌ن له ته‌قه‌مه‌نی ناجێـگیر و زیاده. هاوکات پـتر له 32 هه‌زار له سیسته‌می به‌رگری ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ڵبگرێت و به‌کاربهێنێت، ئه‌وانه‌شی له‌کارخست.
هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی و له‌ناوبردنی چه‌کی کۆن شێواز ته‌نها به‌شێـکی کاره‌که‌مانه و گوتی ئێمه وا هه‌ستی هۆشیاری به‌رزده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌شـکری نه‌ته‌قیو، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر شوێنێـک بشێت ئێمه بتوانین ڕێـگه له ڕوودانی برینداربوونه‌کانی ئاکامی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیـیانه بگرین. هه‌روه‌ها کاتێـک برینداربوونه‌کانی ئاکامی ئه‌و تهقهمهنیـیه نه‌ته‌قیوانه ڕووده‌ده‌ن، ئێمه تێده‌کۆشین و یارمه‌تی زیندووماوان و خانه‌واده‌کانیان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان بنیاتبنێنه‌وه.
یه‌کێـک له ئاسته‌نگه مه‌زنه‌کانی داهاتوو یارمه‌تیدانی وڵاتانه بۆ مسۆگه‌رکردن و له‌ناوبردنی بڕی ته‌قه‌مه‌نی کۆنی ناسه‌قامگیر، ئه‌وانه‌ی له عه‌مباره مه‌ترسیداره‌کاندا هه‌ڵگیراون.
له سـاڵی 1995 وه ته‌قینه‌وه‌کان له نێو پـتر له 200 له‌م عهمبارانهدا کوژرانی به هه‌زاران که‌سی له هه‌موو ناوچه‌کانی جیهانی لێـکه‌وتۆته‌وه.
هێله‌ری کلنتن له کۆتاییدا گوتی ئێمه به توندی پـشـتیوانی له هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی کار له پـێناو چاره‌سه‌ری کاریگه‌ری زیانبه‌خش و به‌بێ فهرقوجودایـیهکانی مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌که‌ن.
ئه‌م ڕاپـۆرته به‌ڵگه‌ی مایه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌یه و ئه‌وه ده‌رده‌خات کاتێـک ئێمه پـێکه‌وه کارده‌که‌ین له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌یه‌کی هاوبه‌ش ئێمه ده‌توانین پـێشـڕه‌وی ڕاسته‌قینه بکه‌ین، به‌ڵام ڕاپـۆرته‌که هاوکات وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌یه‌کی ئه‌وه‌شه که چه‌ند کاری زیاتر ماون به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێن.

